فیقهی ده‌ستووری

سیستمی فێرخوازیی ئیسلامی واقیعەكە ڕیشەیی دەگۆڕێت

پیشەسازیی (پیاو بەرهەمهێنان) لە كەناسێتی و پاكردنەوەی كۆڵان و شەقام گرنگترە و بەڕێزتر و باڵاترە لە دروستكردنی بۆمبی ئۆتۆمی، ئێمە ئافرەتمان دەوێت كە سەرەتا لە پیشەسازی پیاو بەرهەمهێناندا سەركەوتوو ببێت، ئەم ئافرەتە بەرهەمهێنەش هەروا ئاسان پەیدانابێت، حەتمەن دەبێت لە فێرخوازییەكی ڕەسەن و پەروەردەكارییەكی پەسەن و بەرنامەیەكی چاك و سیستمێكی ئاڕاستەوانی دڵسۆز و مامۆستایانێكی پێشەواوە بێت. ئەم خاڵە ڕوكنە گرنگانەش بەوە دەچەسپێت كە سەراپا مەنهەجی خوێندن و پێگەیاندنی ئەمڕۆی ئافرەتان بگۆڕێت، پێویستە شێوازی فێركردن و چۆنیەتی پەروەردەكردن و ماهییەتی بابەتەكانی گەشە و نەشونمای ئافرەت بگۆڕێت، ئەمە بە كۆمەڵە مامۆستایەكی كافری داوێنپیس و بەدكار نایەتەدی، بە دەزگایەكی گەندەڵ دروست نابێت، بۆیە پێویستە واقیعی ئەمڕۆی پێگەیاندنی ئافرەتی موسوڵمان ڕیشەیی بگۆڕێت: بەرنامە و دەزگا و هەڵسوڕێنەران و نەخشە و ئاڕاستەوانان هەر هەموو پێویستە ئیسلامی بكرێن، تا ئافرەتی بەرهەمهێنی پیاوانی جوامێر بێنە كایەوە.
لەم دیدەوە شتێكی ئاساییە كە داوا بكەین سیستمی فێرخوازیی و پەروەردەكاریی ئیسلامی بێتەجێی، ئەو سیستمە فاشیلەی ئێستا هەیە، كە سەرپەرشتیارانی -لەوەزارەتەوە تا مامۆستایەكی سەرەتایی- لار و چەوت و دوور لە بەرنامەی خواویستی و ڕەسەنێتیی ئینتمای ئوممەت و دەوڵەتی ئیسلامی ئاڕاستەدەكرێت، ئەوە مایەی خۆشحاڵییە كە لە هەندێك لە وڵاتە ئیسلامییەكان گۆڕانكاریی ئیجابی ڕوودەدات لە بوارەكانی خوێندندا، كچان و كوڕان جوێ‌ دەكرێنەوە و سیاسەتێكی فێرخوازیی تایبەت بە ئافرەتان پیادە دەكرێت، هیوادارین بەردەوام بێت و سەركەوتوانە گۆڕانكارییەكە لەخۆبگرێت و ببێتە ئەزمونێكی بەرچاوان و وڵاتانی تریش چاوی لێبكەن.


سەرچاوە: سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی
نوسینی: سەعید حەووا
وەرگێڕانی: مامۆستا کرێکار

42 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/10/2021
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.