لە مەزنترین شتانێك کە ئیسلام گرنگیی پێ ئەدات؛ ئاڕاستەکردنی قیبلەنمایە لە ژیانی مرۆڤدا. لە کاتێکدا مرۆڤ سەرقاڵە بە ژیانی ڕۆژانەی و تیایدا ڕۆچووە، لە ڕۆژێکدا پێنج جار ئاگادارکردنەوەی بۆ دێت؛ کە خوا لە هەموو ئەو شتانە گەورەترە کە پێوەی سەرقاڵ بووە و تیایدا ڕۆچووە، وای لێدێت زیاتر لە پێویستی خۆی خوو بەم شتانە نادات. ئەمە نهێنی دووبارەبوونەوەی(الله اکبر)ەکانە لە بانگداندا. وە نەبێت بانگدان تەنها ئاگادارکردنەوە بێت بۆ هاتنی کاتی نوێژەکان، بەڵکو لەگەڵ ئەمەشدا بیرخەرەوەی تەرازووە، دووبارە هاوسەنگکردن و دانانەوەی قیبلەنماکەیە. و. ئامەد کامەران