عادەتەن من وشەیخواویستیلە بەرامبەر(الاخلاص)ی عەرەبیدا بەکار دەهێنم،هەرچەندە زۆر نوسەری ئیسلامی وشەی(دڵسۆزی)ی بۆ دەکەنە زاراوە.. من پێم وایە دڵسۆزی ئەوەیە کە سەرڕاستانە بە خەمی کەسێکەوە بیت، بۆیە لە کوردەواریدا دەڵێن: خالیس و موخلیس بۆ ئەو.. واتە تەنها بۆ ئەو تەرخانبکرێت و سەرڕاستانەش پێشکەشی بکرێت.. بەڵام خواویست: هەم ئەو شێوەیە کە خوا ویستویەتی، هەم ئەوەشە کە تەنها لەبەر خاتری خوا کرابێت.. ئەمەش لە کوردیدا دەکرێت دژە وشە(کلمات الاضداد) بێت، وەکو وشەی(المولی) ی عەرەبی کە مانای(السید: گەورە) و مانای دەژەکەشی دێت کە(العبد: کۆیلە) یە.. واللە اعلم. سەرچاوە: پەروەردەی دەروون - لاپەڕە٧١
گرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی پەرتووکی پەروەردەی دەروون
یان گرتە لێرە بکە