هەڵبژاردەی نوسەران
نەخۆشیەکانی ئوممەت و ڕێگای سەرکەتن/ بەشی یەکەم
موسلیم بەرزنجی

 

 نەخۆشیەکانی ئوممەت و ڕێگای سەرکەتن/ بەشی یەکەم

شتیکی حەتمییەو ئیلا دەبێ موسوڵمانان لەگەڵ ناخی خۆیاندا بەڕاستگۆیانەو خەمخۆرانە دابنیشن و بەدوای هەڵەکانیان بگەڕێن بۆ چارەسەرکردنیان.. بۆچی خەڵکان هەرچی پێیان خۆش بێت پێمان دەکەن لەکاتێکا ئێمە لە ملیارێک زیاترین؟! بۆچی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ئاوڕمان لێنادەنەوە؟! بۆچی خوا، ترسان لە ئێمەی لەناو دڵی دوژمنان هەڵگرتووە؟ بۆچی ترس و بێ غیرەتی و سەرشۆڕی لەناو دڵی ئێمەدا چاندووە؟

موسوڵمانان لەم سەردەمی زیللەت و سەرشۆڕیەدا زۆر پێویستیان بە پێداویستیەکانی سەرکەوتن و جێگیربوونە، لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا نەخۆشی ئەخلاقی داڕمێنەر بڵاوبووەتەوە..

لەم خاڵانەدا گرنگترین ئەو نەخۆشیانەی دووچاری ئوممەت بووە دەخەینە ڕوو، کە ڕێگرن لە سەرکەوتن و جێگیربوون و تەمکین.

.

 

نەخۆشی یەکەم: نەبوونی پێناسی ئیسلامی

بنچینەی نەگۆڕی ئیسلامی ئەوەیە: {إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ} محمد: ٧

 واتا: ئەگەر خوا سەربخەن خوا سەرتان دەخات.

سەرخستنی خوا بە چەسپاندنی شەریعەتەکەی و ئاوڕدانەوە دەبێت بۆلای یەک ئاڵای ئیسلامی، نە دەمارگیری.. نە هۆزچیەتی.. نە قەومیەتی.

دووربوون لە ڕێبازی خوایی و قبوڵکردن و تێکەڵبوون بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو پشتکردنە کتێبی خوا و فەرمایشتەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بنچینەی هەموو بەڵاو نیشتیمانی دەردەکانە.

هەر سەرۆکێک بیەوێت بە جگە لە ئیسلام گەلەکەی ڕزگارو سەرفراز بکات شکست دێنێت، خوا هەرگیز ڕازی نەبووە بە سەرکەوتنمان ئیلا کاتێ نەبێت کە لە دەرو دەرووندا پەیوەستی دینەکەی بووبین، دەرو دەروونمان موسوڵمان بێت.. سیاسەتمان موسوڵمانی بێت.. ئابووریمان موسوڵمانی بێت.. ڕاگەیاندنمان موسوڵمانی بێت.. حوکم و قەزاوەتمان موسوڵمانی بێت.. هێزمان موسوڵمانی بێت، بەم شێوەو بەم ڕوونییە.. بێ شاردنەوەو ناڕوونی و ترس و دڵەڕاوکێ، لێرە هیچ شتێ نییە شەرمی لێ بکەین، بەڵکو ئەوەی کە دوورە لە دین پێویستە ئەو شەرم بکات.

 

بە سەیرکردنی واقیعی خۆمان.. بۆمان دەردەکەوێت ئەوەی لە دین قسە دەکات دەبێ جیددی بێت و هەموو ووشەکانی بە دیققەتەوە دەرببڕێت..

چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت کە زاناکانی شەرم لە ووتنی حەق بکەن، خراپەکارانیشی بە ئاشکرا تاوان بکەن و بڵاوی بکەنەوە؟! چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت پێناسی موسوڵمان بوونی ئاوا بزر کردبێت.

حەتمەن دەبێ بەخۆماندا بچینەوە.. بزرکردنی پێناسی موسوڵمانیەتی نەخۆشی سەرەکییە کە بووەتە هۆی زاڵبوونی دوژمنان بەسەر وڵاتمان.

                                                                                                                              

نەخۆشی دووەم: پەرش و بڵاوی لەنێوان موسوڵمانان

زۆر بەکەمی دەبینی دوو ناوچەی ئیسلامی هاوسێی یەکبن و ناکۆکیان نەبێت لەسەر سنورەکانیان یان جیاوازیەکیان نەبێت لەسەر قەزیەو بابەتێک.. موسوڵمانان مەشغوڵ بوون بەخۆیان، وازیان لە هێزی داگیرکەر هێناوە، خەمیان تەنها تیری ووشەو ووتارە بۆ سەر یەکتر هەندێ جاریش بە بەردو چەک! بێ هیچ گوومانێک ناکۆکی و دژایەتی یەکتر هاوڕێی شکست و کەووتنە، پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ} الأنفال: ٤٦

واتا: ناکۆک مەبن دەنا شکست دێنن و هێزو هەیبەتتان نامێنێت  ئارامبگرن خوا لەگەڵ ئارامگرانە.

 

 

نەخۆشی سێیەم: ڕابواردن و ڕووکردنە دونــــــیــــــا

 

دونـــیــــا زۆر گەورە بووە لەچاوی موسوڵماناندا، سەردەمانێکی زۆرە ناژین ئیلا بۆ دونیا نەبێت! لەکاتێک دونیا زۆر لەوە بێ نرخترە، هەموو تاکێکیان بۆ ئەوە دەژیت تا سامان کۆبکاتەوەو ژیانی پێ بڕازێنێتەوە، بەجۆرەها خواردن و خواردنەوەو سەیارەو خانوو خۆشی دەردەبڕێت.. بە جۆرەها گۆرانی جیاوازو شێوازی مۆسیقای نوێ ڕادەبوێرێت.. ئا بەو شێوەیە موسوڵمانان نقومی دونیاکەیان بوونە، زۆرێک لە گەنجان گۆرانی پووچ و بێ کەڵکی زیاتر لە قوڕئان لەبەرە! زۆرێک لە گەنجان بە ووردی ژیاننامەی گۆرانیبێژو هونەرمەندەکان دەزانێت، ژیاننامەی وەرزشکارێکی وڵاتی خۆمان یان وڵاتانی تر دەزانێت، بەڵام بی خەبەرو بێ ئاگایە لە ژیاننامەی پاڵەوان و زانایان و پێشڕەوانی موسوڵمانان!

بەڵکو لەوەش زیاتر هیچ شتێک دەربارەی هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نازانێت.. بەڵکو لەوانەیە هیچ شتێک دەربارەی ژیانی پێغەمبەری خواش نەزانێت (صلی اللە علیە وسلم).

 

ئایا ئەوە نەخۆشی نییە؟ پێویستی بە چارەسەر نییە؟!

ڕابواردن هۆکاری لەناوچوونە، پەروەردگار دەفەرموێت: {وَإِذَا أَرَدْنَا أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا} الإسراء: ١٦

واتا: ئەگەر بمانەوێت دانیشتوانی شارو شارۆچکەیەک لەناو ببەین، ئەوە سەرەتا فەرمانی گوێڕایەڵی دەدەین بە دەوڵەمەندەکان (کە گوێ بە حەرام و حەڵال نادەن) کەچی ئەوان یاخی دەبن ئەوسا ئیتر شایستەی ئەوە دەبن فەرمانی ئێمە بەسەریاندا بسەپێنرێت ئینجا ئێمەش کاولی دەکەین.

ڕابواردن هەموو موسوڵمانانی گرتووەتەوە تاوەکو گەیشتووەتە هەژارەکانیش! کابرا خواردنی ڕۆژێکی دەست ناکەوێت کەچی جگەرە دەکێشێت! لەوانەیە پۆشاکی خۆی و ماڵ و منداڵی پێ دابین نەکرێت بەڵام بەچەند کاتژمێر لە یانەو کافتریاکان دادەنیشێت.

 

ڕووکردنە دونیاو ڕۆچوون لەناو ئارەزووەکان..! هیچ ئوممەتێک ناتوانێت سەربکەوێت کە لەبارودۆخێکی وادابێت.

 

 

 

 

نەخۆشی چوارەم: وازهێنان لە جیهاد

 

سەرەنجامی ڕۆچوون لە دونیاو ڕابواردنی بێسنور تیایدا موسوڵمانان وازیان لە جیهاد هێنا، ڕازی بوون بە ژێر دەستەیی گەلانی تر، موسوڵمانان ئەو شتەیان قبوڵ کرد کە دوژمنان ناوی دەنێن ((ئاشتی))، لەڕاستیدا ئاشکرایە کە ئەوە ((ملکەچ بوونە))!

موسوڵمانان لەوە تێنەگەیشتن کە ڕێگای سەرەکی بۆ گێڕانەوەی مافی موسوڵمانان جیهادە، ئەگەر ڕاست بێت ئاشتی ببێتە جێگای باس لەهەندێک کات، بەڵام هەرگیز ناشێت ببێتە جێی باس و خواس لەکاتی پێشێلکردنی مافی موسوڵمانان، یان خوێن ڕشتنیان، یان  پەرش و بڵاوکردن و دەرکردن لە زەوی خۆیان، یان گاڵتە پێکردن بە ئاین و بۆچوون و پێگەیان، موسوڵمانان تینەگەیشتن کە ئاشتی بەگێڕانەوەی مافەکان دێتە دی، ئەوەش تەنها بە بەعیززەت بوونمان دەبێت، ئەوەش نابێت ئیلا لەکاتی هەبوونی هێزی پێویستمان بۆ بەگژداچوونەوەی هەر کەسێ پێشێلی ئاشتی بکات، جگە لەوە ئاشتی نییەو ملکەچ بوونە، ئەوەش لەشەریعەتدا قبوڵکراو نییە..

موسوڵمانان دەبێ تێبگەن کە ووشەی جیهاد عەیبە نییە، شتێک نییە شەرمی لێ بکەین و لێی بترسین..

ووشەیەکی بێزراو نییە کە  پێویست بکات لە پڕۆگرامی خوێندن و ڕاگەیاندن و گۆڤارو ڕۆژنامەو کتێبەکان هەڵبگیرێت.. هەرگیز!  دوژمنانی ئوممەت لەناو خۆ و دەرەوە  بیانەوێت یان نا جیهاد ترۆپکی ئیسلامە، بەرزترینە لە ئیسلامەکە، ووشەی جیهاد بەهەموو دەستەواژەکانیەوە زیاتر لە سی (٣٠) جار لە قوڕئانی پیرۆزدا هاتووە، بەهەمان شێوە ووشەی (قتال) _ شەڕکردن_، ئەرێ ئەو ئایەتانە چی لێبکەین؟!

پەروەردگار دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ} الأنفال: ٦٥

واتا: ئەو پێغەمبەر هانی ئیمانداران بدە لەسەر جەنگ.  

{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً} التوبة: ١٢٣

واتا: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بجەنگن دژی ئەوانەی لێتان نزیک دەبنەوە بەنیازی شەڕ، با توندوتیژی و هێزو تواناتان لێ بەدەی بکەن.

 

{وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً} التوبة: ٣٦

واتا: دژی هەموو موشریکان بجەنگن بەگشتی وەکو ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە گشتی.

 

ئوممەتێک دەیەوێ خۆی بپارێزێت و پارێزگاری لەپێگەو شەڕەفی خۆی بکات و وازی لەجیهادیش هێناوە؟!

لە چ عورف و یاسایەک ئوممەتێک لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا داگیر دەکرێت و نابێ باسی جیهادو تێکۆشانیش بکات!

باوەڕم وایە ئەوە نەخۆشییە، نەخۆشی واز هێنان لە جیهادو واز هێنان لە قسەکردن لەسەری و خۆ ئامادەنەکردن بۆی لە گەورەترین نەخۆشیەکانی ئوممەتن.. لە مێژوویدا هیچ کاتێک بەپێوە نەبووە ئیلا بە جیهادەکەوە نەبێ،  بۆ ئێمەش لە مێژوودا پەندو ئامۆژگاری هەیە.

 

نەخۆشی پێنجەم: گوێنەدان بە ئامادەکاری ماددە جەنگ

جەیشی ئیسلامی پشت گوێ خراوەو داڕوخاوە، گرنگی بە چەک و سەرباز نادرێت، نەخشەو پلانێکی گونجاو دانەنراوە، هێزێکی هەواڵگری تۆکمە نییە، موسوڵمانان زۆر بێباکن لە خۆ ئامادەکاری خۆیان، بەشێوەیەکی سەرشۆڕ ڕێکخراون، بە ملیاران سەرف دەکرێت بۆ کۆشک و تەلارو شوێنە گەشتیاریەکان.. بەڵام بۆ ئامادەکاری سەربازی و زانستی و ئابوری هیچ ناکرێت!

لە زەمانی نەبوونی زانست و هێزی سەربازی پێشەوایەتی، گۆرانی بێژو تەپڵ و تولەزەو سەماکار زۆر بوونە، ئوممەتێک هەر دەبێت بکەوێت و ژێر دەستە بێت کاتێک ئەوە خۆ ئامادەکاریەکەی بێت، ئوممەتی ئیسلام بی خۆ ئامادەکاری سەرناکەوێت، هیچ واتایەک لەوەدا نییە هێزی ماددی پشتگوێ بخرێت، ئەبێ موسوڵمانان دەرس لەوە وەربگرن..

پەروەردگار دەفەرموێت: {وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ} الأنفال: ٦٠

هەرچی لەتواناتاندا هەیە بۆ بەهێزکردنی سووپای ئیسلام ئامادەی بکەن، لە ئامادەکردنی هەموو جۆرە ئەسپ و (هۆکانی گواستنەوە) تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ بترسێنن، با کەسانی تریش جگە لەم دوژمنانەی ئێستا بترسن، کە ئێستا ئێوە نایانناسن و نازانن کێن و خوا خۆی دەیانناسێت، وە هەر شتێک ببەخشن لەپێناوی خوا (بۆ بەهێزکردنی سووپای ئیسلام) ئەوە دەستان دەکەوێتەوەو ستەمتان لێ ناکرێت.

 

 

 

نووسینی: ڕاغیب السرجانی

وەرگێڕانی: موسلیم بەرزنجی

977 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/27/2019 10:02:15 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.