کەسێک پرسی: ئەم حەدیسە بەدرۆ کەوتەوە( لاعدوی ولاطیرة)، وتم چۆن؟ وتی ئەی ناڵێ نەخۆشی ناگوازرێتەوە.. ووتم: کێ مانای ئەم حەدیسەی وا بۆ کردی؟ووتی کەسێک مەلایە، خۆشی بە موفەککیر ئەزانێ...ووتم: ئاخر ئەگەر ئەو کەسە شارەزا بوایە لە قورئان ئەیزانی ئەو حەدیسەو ئەم ئایەتە یەکتری ڕوون ئەکەنەوە...(فلا رفث ولا فسوق ولا جدال فی الحج.). (فلا رفث) یانی( فلا ترفث)..(فلا عدوی)ش یانی (فلا تعدی)..هەر خاوەنی ئەو حەیسەیە ئەفەرموێ: (فر من المجذوم فرارك من الاسد) ئەرێ تا کەی سەنگەر لە پێغەمبەر ئەگرن.. خوا بەڵێنی داوە ناوی بەرز بکاتەوە.. ئێوەش بەڵێنتان داوە ناوی بشارنەوە...بزانین بەڵێنی کێ سەرئەگرێت.. فانتظروا انا منتظرون..