کتێبخانە

دیارده‌ی سوو له‌ مامه‌ڵه‌ هاوچه‌رخه‌كاندا

 

 

 

 

نووسینی: پڕۆفیسۆر د. خالد محمد صاڵح

 

به‌ڕێزان: جیهانی ئابووری له‌م سه‌رده‌مه‌ جه‌نجاڵ وئاڵۆزه‌دا، ڕووداو و پێشهاته‌كانی زۆر به‌خێرای تێده‌په‌ڕێت وگوزه‌ر ده‌كات، هاوكات پێداویستی ژیانی تاك وكۆمه‌ڵگاكان هه‌میشه‌ ڕوو له‌زیادبوونه‌ وفراوانبوونه‌، ئه‌مه‌یش زۆر مامه‌ڵه‌ی ئابووری نوێ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه‌پێویستیان به‌ پرس وڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی هه‌یه‌.

 بۆیه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر پرسیاریان بۆ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌بازاڕه‌كاندا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر كات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانیان، وبه‌بیانووی جۆراوجۆر خۆیان له‌وه‌ڵامه‌ ڕاسته‌كان ده‌دزنه‌وه‌ وكاری پێناكه‌ن، یان هه‌ندێك جار وه‌ڵامی پێویستیان ده‌ست ناكه‌وێت، وزانایان بۆچوونی جیاوازیان پێده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانیان، ئه‌مه‌یش واده‌كات به‌رچاوڕوونی ته‌وایان ده‌ستنه‌كه‌وێت ودوودڵی ئاڵۆزیه‌كانیان چاره‌سه‌ر نابێت. بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و پرسانه‌ تائێستایش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوای ماونه‌ته‌وه‌.

ئامانجى سه‌ره‌كى باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بریتییه‌: له‌ ڕونكردنه‌وه‌ى حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی ئابووری سه‌رده‌میانه‌ كه‌ تا ئێستا ئاڵۆزن، وخه‌ڵكانێكی زۆر وه‌ڵامی شه‌رعی دروست له‌سه‌ریان نازانن



بینین:  1439
3/24/2020 3:11:13 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.