نوسینی: د. سوڵتان عومەیری
وەرگێڕانی: ئامەد کامەران ـ فێرخواز لە پۆلی دووەمی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی
بواری: ئادابی فێرخوازی
ژمارەی لاپەڕە: ۲٥ لاپەڕە
بڵاوکراوەی: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی
پێشەکی:
فێربوونی زمانی عەرەبی هەنگاوی یەکەم و گرنگی فێربوونی زانستە شەرعییەکانە، لەو ڕوانگەیەوە بوو کە "زادی"یش سەرەڕای ئەوەی سەرەتا مەنهەجێکی سەقافیی بە زمانی کوردی ئامادەکرد و خستییە بەردەستی نەوەی نوێی کورد –کە مەحروومکراون لە فێربوونی زمانی عەرەبی-، ڕاستەوخۆ هەوڵیشی داوە بە هەنگەوەکانی فێربوونی زمانەکەشدا بیباتە سەرەوە، تا لە دوای قۆناغی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی و گەیشتنە قۆناغی پەیمانگا؛ فێر بن کە لانی کەم بتوانن بخوێننەوە و تێبگەن لە عەرەبی، لەوێش لە وردەکارییە سەرەتاییەکانی (صەرف و نەحو) شارەزا دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی زۆری وانەکانی فێربوونی زمانی عەرەبیی برا و مامۆستای بەڕێزمان 'مەروان کوردی' خراوەتە پڕۆگرامی خوێندنی قۆناغەکانی "ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی" و "ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی"یەوە، کە ئاسانکارن بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی و تێگەیشتن لێی.
ئەم بەرهەمە بچووکەی برای بەڕێزمان کاك "ئامەد کامەران" هەنگاوێکی سەرەتایی و باشە کە ناویەتی لە بواری وەرگێڕاندا، کە سوودی لە وانەکانی 'م.مەروان کوردی' بینیوە بۆ فێربوونی زمانەکە، وا ئێستا ئەم نامیلکە بەپێزەی لێوە لەدایك بووە، کە ئومێدمان وایە سەرەتای گەشەی توانای خۆی و فێرخوازانی تری "زادی" بێت لە بواری وەرگێڕان و خستنەڕووی بەرهەمی باشتردا، خوای گەورە یارمەتیی ئێمەش بدات کە بەپێی توانای کەمی خۆمان هاوکاریان بین لە فێرکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان، آمین.
ئەم وانە سەرەتاییانەی لێرەدا خراونەتە ڕوو بۆ فێرخوازان، زۆر بەسوود و تایبەتن، بێگومان هەر فێرخوازێك ڕەچاویان بکات بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کارێکی باشی کردووە، هەرکەسیش کەمتەرخەم بێت تێیاندا، دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە و سوور بێت لە پابەندبوونی بە ئادابەکانی فێرخوازێتییەوە.
زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)
٩/٥/١٤٤٣ – ١٤/١٢/٢٠٢١