رێنمایی

كێبڕكێی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی 1440ك

بسم اللە الرحمن الرحیم
ئاگاداری بۆ خۆشەویستانی قورئانی پیرۆز
سایتی زادی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا کێبڕکێیەک بۆ خۆشەوویستانی قورئان سازدەکات، لەسەر لەبەرکردنی سوورەتی (کەهف) بە زانینی مانای وشەو رستەو تەفسیری گشتی و تایبەتیی سوورەتەکە.. لە شەوی هەینی لەسەر شەممە/ یازدەیەمی شەووال 14/6/2019 سەعات 9ی شەو بە کاتی هەولێر تاقیکردنەوەی بەشداربووان دەبێت ان شاءاللە.. تاقیکردنەوەکە لەسەر سایتەکە دەبێت، بەم شێوەیە:
١ـ هەر ئایەتێک بۆشاییەکی تێدا دەبێت، کە سێ وشەی لە تەنیشتەوە دەنوسرێت، کە یەکێکیان ئیختیاری بەشداربووەکە دەبێت، دەستنیشانی دەکات کە ئەوە وشەی بۆشاییەکەیە.
٢ـ پرسیار لەسەر مانای وشە دێتەوە، دووو وشە ئیختیارت دەداتێ، کە کام لەو دوو وشەیە مانای داواکراوی وشە قورئانییەکەیە؟ 
٣ـ پرسیاریتر لەسەر هۆی هاتنەخوارەوەو لێکدانەوەی ئایەتەکان دەبێت، کە هەر بە شێوەی ئیختیارات دەتداتێ و جەنابیشت گونجاوەکە دەستنیشاندەکەیت.. 
تێبینی: پرسیارەکان لە تەفسیری رامانەوە وەرگیراون. 
خەڵاتەکان: 
یەکەمینەکە 200 دۆلار وەردەگرێت. دووەمینەکە: 175 دۆلار وەردەگرێت.
سێیەمینەکە: 150 دۆلار وەردەگرێت. چوارەمینەکە: 125 دۆلار وەردەگرێت.
پێنجەمینەکە: 100 دۆلار وەردەگرێت.
ان شاءاللە
چۆنییه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كه‌: 
به‌شداربوو پێویسته‌ له‌ به‌رواری: 14/6/2019 له‌سه‌ر خه‌ت ئاماده‌بێت
لینكی پرسیاره‌كان له‌په‌یجی فه‌رمیی (زادی ڕێمان)ـه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
لینكه‌كه‌ له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌په‌یجی زادیه‌وه‌ داده‌نرێت
به‌شداربوو یه‌ك كاتژمێر كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه‌، هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌كاتی به‌شداربوو ده‌روات!
لینكه‌كه‌ له‌كاتژمێر 10:03 شه‌وه‌وه‌ وه‌ڵام قه‌بول ناكات
پێویسته‌ به‌شداربووان ناوی سیانی و ژماره‌ی ڤایبه‌ریان بنوسن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات

1437 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/04/2019
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.