رۆژوو

رۆژووگرتن نیشانه‌ی هەبوونی وویست و ئیراده‌ی به‌هێزه‌:

١- خۆكۆنتڕۆڵكردن یه‌كێك‌ له ‌هه‌ره‌ سیفه‌ته‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانی مرۆڤ، كه‌ ڕه‌فتارێكی حه‌تمی هه‌موو كه‌سێكه‌. هه‌موو كه‌سێكی ژیر ئاسان په‌ی به‌وه‌ ده‌بات كه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌ ته‌واوىی ئازاد بكرێن، به‌ره‌ڵا ده‌بن. ئه‌گه‌ر رێبدرێ پێیان ئازادانه‌و بێباكانه‌ بهێننه‌ دیی ماوه‌یه‌كی كه‌م نابات هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێك ده‌چێت و هه‌ر یه‌كه‌ تووشی ده‌یان شێوازی كاره‌سات و كوێره‌وه‌ریی ده‌بێت. ئه‌وجا رە ڕه‌نگه‌ چه‌ند ڕۆژێك زیاتر نه‌خایه‌نێت كه‌ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت. ئه‌گه‌ر بشمێنێت بێ وویست و ئیراده‌ ده‌كه‌وێت، هەرچەندە ئەمە ئەگەرێکی خەياڵییە، کە هه‌موو كه‌سێك هەموو به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاره‌زوویەکی خۆی بهێنێته‌ دیی. چونکە ئه‌مه‌ له‌سه‌ر حیسابی مافی خه‌ڵكانێی تر دەبێت. ئەگەر ئەمە بۆ ماوەیەکی کەمیش رووبدات ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌ ژیانێكی دڕندانه‌ى دارستانی. واقیعی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تیش له‌ هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ ده‌شێت ببێته‌ نموونەو به‌ڵگه‌یەکیشە بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ خه‌یاڵیه‌. ئێستا ده‌بینین ئه‌و كه‌سه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی خاوه‌ن هێزێكی به‌كاره‌ به ‌هیچ سنورێكه‌وه‌ پابه‌ند نابێت كه‌ عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی غه‌یری خۆی بۆی دیاری ده‌كات. دیسان ده‌بینین ئه‌وانه‌ى به‌ سنوری شه‌رعی خواوه‌ پابه‌ند نابن هیچ (مه‌رجه‌عیه‌ت). ێكی تر ناتوانێت كۆنتڕۆڵیان بكات!خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م مرۆڤه‌ی خه‌ڵقكرد، په‌یامی خۆی بۆ نارد تا به‌ پێی ئه‌حكامی ئه‌و په‌یامه‌ دیدو تێڕوانین و بزاوت و هه‌ڵوێست و ئیداره‌و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگەو ده‌وڵه‌تی خۆی دابمه‌زرێنێت. خوای گه‌وره‌ له‌و په‌یامه‌یدا به‌ هه‌مووانی ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ (مه‌رجه‌عیه‌تی). هه‌موانه‌. چونکە هەر ئەو كردگارو خاوه‌نه‌، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نى فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستیه‌، هه‌ر ئه‌ویش زاناترین و داناترین و به‌به‌زه‌ییترینه.  كه‌وابوو هه‌ر ئه‌و ــ ته‌نها ئه‌و ــ مافی پابه‌ندكردنی  مرۆڤایه‌تی به‌ په‌یامه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌. 
   دینی ئیسلام تاكه‌ په‌یامێكی خوای گه‌وره‌یه و‌ كۆتا پەیامێتی، كه‌ ده‌بێ كه‌سایه‌تی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تی مرۆڤی له‌سه‌ر دابرٍێژرێت. له‌ دیدو تێڕوانین و پێناسه‌وه‌ بۆ ڕه‌فتار و ڕه‌وشت، بۆ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ یاساو ڕێسای حوكم و بنه‌ماكانی  ئاڕاسته‌وانی. ده‌بێت حه‌زو ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندی تاكو كۆ به پێی ئه‌حكامی ئیسلام ڕێك بخرێن. چونكه‌ ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام تاكه‌ ڕێبازی ڕاستەو له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی‌ فه‌رزه‌ وه‌ریبگرن: (أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِيبِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) الأنعام/١٢٢ واته: چما ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ مردوو بوو، ئێمه‌ زیندوومان كرده‌وەو‌ نوورێكمان پێ به‌خشی تا به‌ به‌رچاو ڕۆشنی له‌ ناو خه‌ڵكیدا ڕه‌فتار بكات، ئایا ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ تاریكیدایه‌ نازانێت و ناتوانێت لێی ده‌رباز ببێت؟
٢- ڕه‌مزی كرده‌وه‌ى خۆ كۆنتڕۆڵ كردن له‌ دینه‌كه‌ی خوادا رۆژوو گرتنه‌. رۆژووه‌ فه‌رزه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژووگرتنی رەمەزان فه‌رزه‌و ڕوكنێكی ئه‌م دینه‌یه‌. چونكه‌ رۆژوو یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگا سه‌ره‌كی و نزیكانه‌ى كه‌ خواناس ده‌گەێنێته‌ ته‌قواكاریی، كه‌ گوزارشتی كرده‌وه‌یی پابه‌ندبوونه‌ به‌ ئیسلامه‌كه‌وه‌ (لوتكه‌ى ڕاقیبونی شارستانێتی مرۆڤێتی مرۆڤه‌). بۆیه‌ ده‌بینین خوای گه‌وره‌ دەفەرمووێ: (ياأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)البقرة/١٨٣واته: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌، رۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رزه‌ هه‌ر وه‌كو كه ‌له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى پێش ئێوه‌ش فه‌رز بوو، به ‌رۆژوو بن به‌و ئومێده‌ی بچنه‌ ڕیزی ته‌قواكاران (دیندارانی سه‌ر ڕاست)ـە‌وه.  ئایه‌ته‌كه‌ نهێنی رۆژووگرتنه‌كه‌ ده‌رده‌خات. بۆیه‌ ده‌بینین له‌ هه‌موو دینه‌كانی تریشدا، له‌ مه‌سیحێتی و جوله‌كه‌ی و براهمایی و. هتد هه‌یه‌. چونكه‌ ئه‌م مه‌به‌ستی ته‌قواكاریه‌  كه ‌له‌ چه‌ندین ڕێگاوه‌ دێت. یه‌كێك له‌وانه‌ رۆژووگرتنه‌ كه ‌له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى هه‌موو -نێرراوێكی خودایی فه‌رز بووه- هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كیش نێرراوی خوایی بۆ چووه‌، هه‌بوونی رۆژوو  له‌ دینه‌ كۆنه‌كانی پێش جوله‌كه‌ و دیان و موسوڵمانێتیشدا به‌ڵگه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ و نیشانه‌ى كاریگه‌ری  رۆژووه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری خه‌ڵكی و پارسه‌نگ بوونیان پێی.
   ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژووگرتن له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك فه‌رز بووه. ئه‌و چۆنێتیه‌شی كه‌ له‌ ئیسلامدا هاتووه‌ كۆتا شێوه‌ى رۆژووگرتنی ڕاست و دروسته‌، كه‌ به‌ پێی كۆتا فه‌رمانی خوایی فه‌رز بووه. چۆنێتیه‌كانی تری رۆژووگرتنی سڕیوته‌وه‌. چۆنیه‌تی رۆژووگرتنه‌ ئیسلامیەكه‌ هه‌موو چۆنێتی رۆژووگرتنی دینه‌كانی پێشووی له‌ خۆ گرتووه‌. وه‌كو ئه‌وان رۆژووه،‌ له‌وەی ئەوان واقعیتره،‌ له‌وەی ئەوان ئاسانتره‌، له‌وەی ئەوان به‌سوودتره، لەوەی ئه‌وان زیاتر ئاسه‌واری به‌سوود دروست ده‌كات، ئاسه‌واری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئاسه‌واری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسه‌واری پارسه‌نگی ڕه‌فتارو ڕه‌وشت

243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/05/2019
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.