له خۆپرسینه‌وه
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) الحشر/١٨ واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پارێزكاری سنووره‌كانی خودا بكه‌ن و با هه‌ر یه‌كێكتان سه‌یر بكات چی بۆ سبه‌ینێی داناوه، پارێزگاری سنووره‌كانی خودا بكه‌ن، بێگومان خودا به‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئاگاداره.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بگاته پله‌ی پارێزكاریی (ته‌قوا) پێویسته زوو زوو به خۆیدا بچێته‌وه‌و له خۆی بپرسێته‌وه، سه‌رژمێری كرده‌وه‌كانی رۆژانه‌ی بكات و هه‌ڵوێسته‌ی له ئاستیاندا هه‌بێت، تا لێیانه‌وه بڕوانێته خۆی.. هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی له خۆیان بپرسنه‌وه‌و به خۆیاندا بچنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له قیامه‌تدا خوای گه‌وره لێیان بپرسێته‌وه.. چونكه له‌و رۆژه‌دا هیچ وون نابێت و هه‌موو وورده‌كاریی و نهێنیه‌كان و ئاشكرا ده‌بن.. بەڵام ئایا:
- له خۆپرسینه‌وه چییه؟
- بۆچی كه‌سێك له خۆی بپرسێته‌وه؟
- له چیدا له خۆی بپرسێته‌وه؟
یه‌كه‌م: له خۆپرسینه‌وه: ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك به كردار‌و گوفتارو بارودۆخی رۆژانه‌ی یا مانگانه‌ی یا ساڵانه‌ی یا هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا بچێته‌وه‌و چاویان پێدا بخشێنێه‌وه، ئه‌گه‌ر كرداری چاكی بینی ئه‌وه سوپاسی خودای له‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر خراپه‌شی بینی لێی په‌شیمان ببێته‌وه‌و تۆبه بكات.
نابێت موسوڵمان پاش تۆبه‌كردن بچێته‌وه به لای ئه‌و كرداره خراپانه‌دا كه وازی لێ هێناون. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّواْ عَلَى مَا فَعَلُواْ وَهُمْ يَعْلَمُونَ) ال عمران/ ١٣٥ واته: هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كاتێك كرده‌وه‌ی به‌د ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان سته‌مێك له نه‌فسی خۆیان ده‌كه‌ن، خێرا خوای گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته‌وه یادو په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و داوای لیخۆشبوونی گوناهان له خوای گه‌وره ده‌كه‌ن. ئێ كێش هه‌یه غه‌یری خوای گه‌وره له گوناهو تاوانان خۆش بێت؟! ئیدی ئه‌و تۆبه‌كارانه به په‌ی پێ‌بردنی ته‌واوه‌وه له‌وه‌ودوا به‌لای ئه‌و گوناهانه‌دا ناچنه‌وه‌و سوور ده‌بن له‌سه‌ر دووره‌په‌رێزیی لێیان..
ئه‌و كه‌سه‌ی تۆبه له تاوانێك ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری وه‌ك ئه‌وه وایه په‌نا به خوای گه‌وره گاڵته به په‌روه‌ردگاری خۆی بكات.
موسوڵمانی ژیر‌و ووریا ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له خۆی بپرسێته‌وه‌و خۆی سه‌رزه‌نشت بكات و كار بۆ پاش مردنی بكات، ئه‌و كه‌سه‌ش كه ملكه‌چی ئاره‌زووه‌كانی خۆیه‌تی و هه‌ر له‌سه‌ر خۆزگه‌و ئاوات ده‌ژی، گه‌لۆره‌و په‌ی به چاره‌نووسی تاوان و سه‌ختی سزا نابات یان گوێی ناداتێ! رۆژێك دێت كه په‌شیمان ده‌بێته‌وه بەڵام په‌شیمانبوونه‌وه‌كه‌ی دادی نادات..
موسوڵمان حاڵه‌تی لاواز‌و بێ ئاگایی به‌سه‌ردا دێت و له‌و كاته‌نه‌دا ده‌كه‌وێت هه‌ڵه‌و تاوانه‌وه بۆیه تۆبه‌كردن پێویسته، وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءُ، وَخَيرُ الْخَطَّائينَ التَّوَّابُونَ) واته: هه‌موو مرۆڤ هه‌ڵه‌وانن، تاوان و سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، بەڵام باشترینیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تۆبه ده‌كه‌ن..
خوای گه‌وره تۆبه‌ی به‌نده‌كانی خۆی لا خۆشه‌و هه‌رگیز ده‌ست نانێت به‌ڕوویانه‌وه، به‌خشنده‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه‌و تۆبه‌كاران بێ ئومێد ناكات، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه روونی ده‌كاته‌وه: (إنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِالَّليلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ الَّليلِ، حَتَّى تَطْلُعُ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا) موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه واته: خوای گه‌وره به‌شه‌و ده‌رگای لێخۆشبوو‌ن بۆعه‌بده‌كانی واڵا ده‌كات تا له تاوانبارانی شه‌و خۆش ببێت، هه‌روه‌ها به رۆژ واڵای ده‌كات تا له تاوانبارانی شه‌و خۆش ببێت، ئه‌مه‌ش تا روژی قیامه‌ت به‌رده‌وامه.
دووه‌م: بۆچی كه‌سێك له خۆی بپرسێته‌وه؟!
١- تا لپێرسینه‌وه‌ی قیامه‌تی ئاسان بێت: شێخ حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی خوای لێی بێت ده‌فه‌رموێ: (موسوڵمانی خاوه‌ن باوه‌ڕ به‌سه‌ر خۆیدا زاڵه‌و له خۆی ده‌پرسێته‌وه.. لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاسان ده‌بێت كه له دنیادا له خۆیان ده‌پرسنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش گران ده‌بێت كه له خۆیان ناپرسنه‌وه..) پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: هه‌ر كه‌سێك له قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵدا بكریت سزا ده‌درێت جارێك عائیشه‌خان خوای گه‌وره لێی رازی بێت فه‌رمووی: ئه‌دی خوای گه‌وره نافه‌رموێت (فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ * فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا) الانشقاق/٧-٨ پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی ئه‌وه لێپرسینه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نها پیشاندانه ئه‌وه‌ی لێی بپرسرێته‌وه سزا ده‌درێت) متفق علیه.
له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مجۆره پرسینه‌وه‌یه به هۆی میهره‌بانی و به‌خشنده‌یی خوای گه‌وره‌وه باسی وورده‌كارییان ناكرێت..
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ يُدْنِي الْمُؤْمِنَ فَيَضَعُ عَلَيْهِ كَنَفَهُ وَيَسْتُرُهُ فَيَقُولُ: أَتَعْرِفُ ذَنْبَ كَذَا؟ أَتَعْرِفُ ذَنْبَ كَذَا؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ،أَيْ رَبِّ. حَتَّى إِذَا قَرَّرَهُ بِذُنُوبِهِ وَرَأَى فِي نَفْسِهِ أَنَّهُ هَلَكَ قَالَ: سَتَرْتُهَا عَلَيْكَ فِي الدُّنْيَا، وَأَنَا أَغْفِرُهَا لَكَ الْيَوْمَ، فَيُعْطَى كِتَابَ حَسَنَاتِهِ [زاد ابن ماجة: بِيَمِينِهِ] وَأَمَّا الْكُفَّارُ وَالْمُنَافِقُونَ فَيُنَادَى بِهِمْ عَلَى رُءُوسِ الْخَلائِقِ: هَؤُلاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ) متفق عليە واته:خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌تدا له خاوه‌ن باوه‌ڕێك نزیك ده‌بێته‌وه‌و ناهێڵێت خه‌ڵك بیبینن و له گوناهو تاوانه‌كانی ده‌پرسێته‌وه‌و ئه‌ویش دانی پێدا ده‌نێت.. ئایا ده‌زانیت له فڵانه ڕۆژدا فڵانه تاوانت ئه‌نجامدا؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: به‌ڵێ وایه. جا كه دڵنیا ده‌بێت ده‌رناچێت و بە فه‌تاره‌ت ده‌چێت، خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ: له دنیادا بۆم پۆشیت وا لێره‌ش بۆت ده‌پۆشم و لێت خۆش ده‌بم. ئه‌وجا كارنامه‌ی (نامه‌ی ئه‌عمال)ی ده‌درێته ده‌ست. بەڵام بێباوه‌ڕو دووڕووه‌كان به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكییه‌وه بانگ ده‌كرێن و ده‌ناسرێن: ئا ئه‌مانه بوون له‌گه‌ڵ خودای خۆیاندا درۆیان كرد.. نه‌فره‌تی خودا له‌سته‌مكاران.
٢- موسوڵمانی به‌ئاگا زۆر له خۆی ده‌پرسێته‌وه‌و له‌سه‌ر گوناهو تاوانی سه‌رزه‌نشتی خۆی ده‌كات، چونكه دڵنیایه كه شایه‌ته‌كانی قیامه‌ت زۆرن و ناتوانرێت به هه‌ڵه‌دا ببرێن یان سه‌ریان لێ تێكبدرێت، به‌رتیل و ناسیاوی و واسیته‌كاریی له‌و نێوانه‌دا نییه، بیرچوونه‌وه‌و گوێنه‌دان و فه‌رامۆش كردن نییه..
* یه‌كه‌مین شایه‌ت خوای گه‌وره خۆیه‌تی: وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَى ثَلاثَةٍ إِلاَّ هُوَ رَابِعُهُمْ وَلا خَمْسَةٍ إِلاَّ هُوَ سَادِسُهُمْ) المجادلة/٧ واته: هه‌ر سێ كه‌سێك له ناو خۆیاندا بكه‌ونه چرپه‌و سرته‌سرت خوای گه‌وره چواره‌میانه، ئه‌گه‌ر پێنج بوون خوای گه‌وره شه‌شه‌میانه، له‌وه كه‌مترو زیاتر بن هه‌ر خوای په‌روه‌ردگاریان له ته‌كدایه‌و ئاگای له هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكیانه..
* دووه‌مین شایه‌ت: پێغه‌مبه‌رانی خوان سه‌لامی خوایان لێ بێت:
خوای په‌روه‌رگار له رۆژی دواییدا هه‌ردوو لایه‌ن، هه‌م نێرراوه‌كانی سه‌لامی خوایان لێ بێت، هه‌م گه‌لان و میلله‌ته‌كان دێنێته‌وه ژێر باری پرسیار‌و پرسینه‌وه.. وه‌كو بۆ پێغه‌مبه‌رانی سه‌لامی خوایان لێ بێ ده‌فه‌رموێ: (يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ) المائدة/١٠٨ واته: ئه‌وێ رۆژێ كه خوای په‌روه‌ردگار نێرراوه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و لێیان ده‌پرسێت كه چۆن و چیتان وەڵام درایه‌وه؟!
بۆ خه‌ڵكی مرۆڤایه‌تی و نه‌وه‌كانیشیان ده‌فه‌رموێ: (وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَا أَجَبْتُمُ الْمُرْسَلِينَ) القصص/٦٥ واته: رۆژێك دێت كه هه‌موویان بانگ ده‌كرێن و لێییان ده‌پرسرێته‌وه‌كه چۆن و چیتان وەڵامی نێرراوانی خوا دایه‌وه؟!
( ئاوا نێرراوانی خوای مه‌زن ده‌بنه شایه‌ت له‌سه‌ر گه‌لان و گه‌ل و میلله‌تانیش دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه به‌ڵێ ئه‌م نێرراوه به‌ڕێزانه‌مان بۆ هات بەڵام ئێمه ئه‌قڵمان به په‌یامه‌كه‌یان نه‌شكاو شوێنیان نه‌كه‌وتین. وه‌كو خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌فه‌رموێ: (كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ * قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ فِي ضَلالٍ كَبِيرٍ * وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِير * فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ) الملك/٨-١١ واته: هه‌ر كاتێك كه كۆمه‌ڵێك له بێباوه‌ڕان فڕێ ده‌درێنه دۆزه‌خه‌وه، به‌رپرسی ئاگره‌كه لێیان ده‌پرسێت: مه‌گه‌ر هۆشده‌ری خواییتان بۆ نه‌هات؟! ده‌ڵێن: به‌دی، به ته‌ئكید هۆشده‌ری خواییمان بۆ هات بەڵام ئێمه به‌درۆمان خستنه‌وه‌و باوه‌ڕمان پێ نه‌هێنان و هه‌ر ده‌مانووت: راست نیه خوا هیچی نه‌ناردۆته خواره‌وه، ئێوه‌ش كه خۆتان به نێرراوانی خوا ده‌زانن وێڵ و گومڕان. ئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر گوێمان بگرتایه‌و ئه‌قڵمان پێ بشكایه حه‌تمه‌ن ئاوا نه‌ده‌بووینه ئه‌هلی دۆزه‌خ! ئاوا دانیان نا به تاوان و سه‌رپێچیه‌كانیاندا.. بڕۆن، له‌وه‌لا تر چن..)
* سێیه‌مین شایه‌ت: فریشته‌كانن: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ * مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلاَّ لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ) ق/١٧-١٨ واته: دوو فریشته‌كه‌ی سه‌رشانی كه لای راست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، ره‌فتاره‌كانی وه‌رده‌گرن و تۆماری ده‌كه‌ن.. یه‌ك له‌فزێكی له‌ده‌م ناكه‌وێته‌وه ئیللا ده‌ینوسن..
* چواره‌مین شایه‌ت: ئه‌ندامه‌كانی له‌شن!: كه هه‌موویان ده‌بنه شایه‌ت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) ی‌س/٦٥ واته: ئه‌مڕۆ ده‌میان داده‌خه‌ین و مۆری لێ ده‌ده‌ین، ده‌ست و قاچیان دێنینه قسه تا شایه‌تیان له‌سه‌ر بده‌ن كه چی‌یان پێكردوون..
له‌و رۆژه‌دا ته‌نانه‌ت پێستی له‌شیش دێته گۆو شایه‌تی خۆی ده‌دات! وه‌ك خوای گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: (وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا قَالُوا أَنطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنطَقَ كُلَّ شَيْءٍ) فصلت/٢١ به پێستی خۆیان ده‌ڵێن: ئه‌رێ بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌ر داین؟! ده‌ڵێن: ئه‌و خوای گه‌وره‌یه هێناینییه قسه كه هه‌موو شتێكی هێناوه‌ته گۆ..
* پێنجه‌مین شایه‌ت: زه‌وییه: سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو شایه‌ته راستگۆیانه، پارچه پارچه‌ی ئه‌و خاكه‌ی زه‌ویش كه چاكه یان گوناهو تاوانیان له‌سه‌ر كراوه ده‌بنه شایه‌تی ئیزافی.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا) الزلزلة/٤ واته: له‌وێ رۆژێ (رۆژی دوایی) زه‌ویش باس له هه‌واڵه‌كانی لای خۆی ده‌كات..
عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوایان صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد (پێیان ووت): هه‌واڵی زه‌وی چییه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: شایه‌تی ده‌دات به‌سه‌ر خه‌ڵك و گه‌لانه‌وه كه چی‌یان له سه‌ر ئه‌نجام داوه.. ده‌فه‌رموێ: فڵانه ڕۆژ و كات فڵانه كاریان كردووه .
٣- ده‌روون و ئاره‌زووه‌كانی موسوڵمان ئه‌گه‌ر سنوریان بۆ دانه‌نرێت و كۆنترۆڵ نه‌كرێن هه‌ڵه‌و تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مافی خه‌ڵكانی تر ده‌فه‌وتێنن، بۆیه لێپرسینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ریان پێویسته. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ) یوسف/٥٣ واته: به راستی نه‌فس سه‌ركه‌شه‌و پیشه‌ی فه‌رمان كردنه به خراپه..
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: به‌هه‌شت به ناخۆشی ده‌وره دراوه‌و دۆزخیش به ئاره‌زووه‌كان.. سەحیحى ئه‌لبانی ژماره‌ی فه‌رمووده ٣١٤٧.
جا ئه‌گه‌ر ئاره‌زووه‌كان به‌ریان بۆ شل بكرێت و مروڤ ملكه‌چیان ببێت و به‌ده‌م هه‌موو داواكاریه‌كانیانه‌وه بچێت، ئه‌وا دوور نییه به‌ره‌و دۆزه‌خی به‌رن و ڕێگه‌ی به‌هه‌شتی لێ تێكبده‌ن.. كه‌واته پێویسته نه‌فس و ده‌روون به ته‌واوی بناسرێن و ئینجا جڵه‌ویان بگیرێت و له‌سه‌ر خۆپاراستن له سه‌رپێچی خوای گه‌وره رابهێنرێن و به‌رده‌وامیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سه‌رزه‌نشت بكرێن.
موسوڵمان ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تی لاوازیی و له یادچووندا تووشی تاوانێك ببێت، ده‌توانێت پاش تۆبه‌كردنی ته‌واو له‌به‌رامبه‌ریدا به خواپه‌رستی زیاتر وه‌كو به ڕۆژووبوون یان به‌به‌خشینی شتێك، قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانه‌ی بكاته‌وه.. هه‌ندێك پیاوچاك هه‌بووه كه خه‌ریك بووه تووشی تاوان ببێت په‌نچه‌ی له ئاگرێك نزیك خستۆته‌وه‌و به خۆی ووتووه: ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی ئاگری دنیا ناگریت ئه‌ی بۆ ئاگری دۆزه‌خ چی ده‌ڵێیت؟به‌م جۆره موسوڵمان ده‌توانێت ئازه‌ووی هه‌ڵچووی خۆی بۆ تاوانكردن دامركێنێته‌وه‌و خۆیشی بپارێزێت.
سێیەم: له چیدا موسوڵمان له خۆی بپرسێته‌وه:
١- له كاتدا: كات گرنگه چونكه كردار‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی موسوڵمانی تێدا رووده‌دات. خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده كاتی به‌لاوه گرنگه گه‌یاندویه‌تیه ئاستی سوێند پێ خواردن، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَالْعَصْرِ * إِنَّ الإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ * إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ) العصر/١-٣ واته: سوێند به كات.. هه‌ر هه‌موو مرۆڤ زیان لێكه‌وتوون مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌یان ئه‌نجامداوه..
فوزه‌یلی كوڕی عیاز ده‌فه‌رموێ: هۆ مرۆڤ، ژیانی تۆ ژماره‌یه‌ك رۆژه، هه‌ر رۆژێك به‌شێكه له خۆت و لێت كه‌م ده‌بێته‌وه..
تۆبه‌ی كوڕی سیممه جارێك له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا دانیشت له خۆی بپرسێته‌وه كه رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆی لێك دایه‌وه بینی بیست و یه‌ك هه‌زارو شه‌ش سه‌د رۆژ بوو! ده‌ستی به گریان كرد‌و فه‌رمووی: باشه ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژه‌ی ته‌نیا یه‌ك گوناهم كردبێت چۆن ڕووم بێت به كارنامه‌یه‌وه له به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دا راوه‌ستم كه بیست و یه‌ك هه‌زارو شه‌ش سه‌د گوناهی تێدابێت؟! ئه‌وەنده‌ی ووته‌وه تا له‌هۆش خۆی چوو كه هۆشی هاته‌وه فه‌رمووی: هاوار بۆ تۆ خوای گه‌وره ئه‌ی ئه‌گه‌ر رۆژی دوو یان سێ یا ده گوناهم كردبێت چی بكه‌م؟!
٢- له سه‌روه‌ت و سامانی دنیا: ئه‌مه‌ش چڵ و لقی هه‌یه:
- له چۆنییه‌تیی په‌یداكردن وخه‌رج كردنیدا: پێكه‌وه‌نان و ده‌ستكه‌وتنی پاره‌و سامانی دنیا یه‌كێكه له حه‌زه‌كانی مرۆڤ و زۆرجار به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی تاوانی راووڕووت و دزی و حه‌رام خواردن كۆمه‌ڵگه ده‌تۆقێنێت.. بۆیه لێپرسینه‌وه‌ی تاكه‌كان له خۆیان كارێكی باشه‌و ئه‌گه‌ر ترسی خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌بێته مایه‌ی پارسه‌نگی و هێمنی..
له چۆنییه‌تی ده‌ستكه‌وتن و چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی ماڵ و ساماندا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَنْ لَمْ يُبَالْ مِنْ أيْنَ يَكْتَسِبُ مَالَهُ لا يُبَالِ اللهُ مِنْ أيِّ بَابٍ يُدْخِلْهُ النَّارَ) واته: ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت چۆن پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ست ده‌كه‌وێت خوای گه‌وره‌ش به‌لایه‌وه گرنگ نابێت له كام ده‌رگای دۆزه‌خه‌وه فڕێی داته ناوه‌وه.
موسوڵمانی ڕاسته‌قینه سه‌رچاوه‌ی پاره ده‌ستكه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی زۆر لا گرنگه چونكه هه‌م ده‌بێته هۆكاری تاوان، هه‌م ده‌بێته هۆكاری پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی كرداری چاكه.
- له لایه‌كی تره‌وه لپێرسینه‌وه له‌وه‌دا پێویسته كه ئه‌و پاره‌و سامانه له چیدا خه‌رج كراوه‌و چۆن سه‌رف بووه؟ چونكه خاوه‌ن ماڵی راسته‌قینه هه‌ر خودایه‌و موسوڵمان جێگه‌داره تیایدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَأَنفِقُوا مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ) الحدید/٧ له‌و سه‌روه‌ت و سامانه ببه‌خشن كه خوای گه‌وره جێگه‌داری كردوون تێیدا.. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه داخستنی ده‌رگای خێر‌و چاكه‌خوازیی و نه‌به‌خشینی پاره‌و ماڵ تاوانه.
٣- گه‌ردن ئازادكردنی خه‌ڵكی موسوڵمان له‌و مافه‌ی ئه‌م به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه‌تی: چونكه هه‌ر مافێك له دنیادا نه‌درایه‌وه له رۆژی دواییدا له چاكه‌ی كابرای سه‌رپێچ هه‌ڵده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته‌وه به خاوه‌ن مافه‌كه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لِأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ الْيَوْمَ قَبْلَ أَنْ لَا يَكُونَ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ)
ته‌نانه‌ت شه‌هیدی رێگه‌ی خودا هه‌موو گوناهو تاوانه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌رن و هیچی پێوه نامێنێت جگه له قه‌رزه‌كانی كه هه‌ر به‌سه‌ریه‌وه ده‌مێنن! چونكه مافی خه‌ڵكی تره..
له‌به‌ر ئه‌مه بوو كه ئه‌گه‌ر جه‌نازه‌ی پیاوێكیان بهێنایه بۆ مزگه‌وت تا نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری ئازیز صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: قه‌رزار نییه؟ ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ی بۆ نه‌درابایه‌وه نوێژی له‌سه‌ر نه‌ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: ئێوه نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن..
له كۆتا ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی پیرۆزیدا ده‌چێته سه‌ر دوانگه‌و ده‌فه‌رموێ: قامچیه‌كم له كێ داوه ئه‌وه پشتم با لێم داته‌وه، مه‌شڵێن تاوانه‌كانی خۆی ئاشكرا ده‌كات! ئه‌وه‌ی له دنیادا ئاشكرابێت باشتره له‌وه‌ی خودا له قیامه‌تدا ئاشكرای بكات.
٤- گوفتار: موسوڵمان پێویسته له ووتارو قسه‌كردندا ئاگای له خۆی بێت و زوو زوو به‌خۆیدا بچێته‌وه، چونكه قسه زۆر كاریگه‌ره‌و هه‌ست بریندار ده‌كات و دوور نییه دۆستێكی ده‌یه‌ها ساڵه به‌قسه‌یه‌ك بڕه‌نجێت.
جارێك مه‌عازی كوڕی جه‌به‌ل فه‌رمووی: ئایا ئێمه له‌سه‌ر قسه‌كانمان هیچمان لێ ده‌كرێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوایش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی (يَا مُعَاذ ثَكِلَتْكَ أُمُّكَ وَهَلْ يَكُبُّ النَّاسَ عَلَى مَنَاخِرِهِمْ فِى جَهَنَّم إِلاَّ مَا نَطَقَتْ بِهِ أَلْسِنَتِهِمْ) (اخرجه الحاكم وقال صحيح على شرط الشيخين وصححه الالباني رقم الحديث ٤١٢).. واته: معاذ ئه‌ی له‌بار دایكت بچوویتایه! چما هه‌ر قسه نییه وا ده‌كات خه‌ڵكی ده‌مه‌وڕوو به‌ره‌و دۆزه‌خ راكێشرێن؟!
غه‌یبه‌ت كردن و گه‌ڕان به‌شوێن كه‌موكوڕی و تاوانی خه‌ڵكدا له‌و سه‌رپێچیانه‌یه كه خوای گه‌وره پێی رازی نییه. چونكه هه‌ر كه‌سێك به شوێن عه‌یبی خه‌ڵكیدا بگه‌ڕێت و بیه‌وێت ئاشكرای بكات و بیه‌وێ ئه‌و كه‌سه‌ی پێ سووك بكات، ئه‌وه خوای گه‌وره عه‌یبی ئه‌و كه‌سه‌ش ئاشكرا ده‌كات و له ناو خه‌ڵكیدا سووكی ده‌كاته‌وە[1].
ئامادەکردنی: لێژنەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی
پێداچوونەوەی: مامۆستا کرێکار