فیکری ئیسلامی

دین یاساو رێساشە

ئه‌م ئیسلامه‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌شی وه‌ك عه‌قیده‌كه‌ی وایه‌. له‌ ناساندن و حوكمدانی شیرك یان له‌ ناساندن و حوكمدانی ئیسلامه‌تی. چونكه‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ هه‌ر له‌ عه‌قیده‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر عه‌قیده‌كه‌یه‌تی. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت كاروكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی واقیعی عه‌قیده‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه‌و له‌ قورئانی پیرۆزدا زۆر چاك ڕوون كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و (واتا) یه‌یه‌ كه‌ دین به‌ شوێن كه‌وتووانی خۆی ده‌به‌خشێت. بۆیه‌ ده‌بینیت سه‌دان سه‌ده‌یه‌ به‌ هه‌زاران شێوه‌ی پیسی فێڵاوی هه‌وڵ ده‌درێت بۆ شێواندن وشێواوكردنی ئه‌م راستیه‌ له‌دڵی شوێن كه‌وتووانی ئه‌م دینه‌دا تا گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ كێشه‌ی حاكمێتی خوای گه‌وره‌ له‌ كێشه‌ی عه‌قیده‌ جوێ بكرێته‌وه، نه‌ك له ‌دڵی دوژمنه‌ لێزانه‌كانیدا، به‌ڵكو له‌ دڵی موسوڵمانان به‌ گشتی و ته‌نانه‌ت له‌ دڵی بیرو دیدی خوێن گه‌رمه‌كانیشیاندا بووه‌ به‌ شتێكی جوداو دوورو بچوكی وا كه‌س دڵی بۆی دانه‌خورپێت و غیره‌تی بۆی نه‌جوڵێت! كه‌س دڵ و دەروونی بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ عه‌قائیدیه‌ گرنگه‌ نه‌جۆشێت! وه‌كو كه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ عه‌قائیدییه‌كانی ده‌جۆشێت. گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ حوكمی ئیسلام ده‌رچووه‌و به‌ ئیسلام رازی نییە‌و نایه‌وێت، كه‌س به‌ كافرو له‌ دین به‌ده‌رو پاشگه‌ز بووه‌وه‌ی حسێب نه‌كات!! كه‌س ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی پێ كافر نییە‌ كه‌ له‌ (شه‌ریعه‌ت)ی خوا ده‌رچوون و نایانه‌وێت و خستویانه‌ته‌ كه‌نار، وه‌كو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ كافر داده‌نێت كه‌ له‌ (عه‌قیده‌) و (په‌رستن) ده‌رچوون و كاركه‌ناریان كردوون. چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی عه‌قائیدێتی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ له‌ دڵ و دەروون و بیرو بۆچوونی خه‌ڵكیدا نه‌ماوه‌.. به‌ لقێكی ساده‌و كه‌م بایه‌خی دینداری ده‌ژمێرن!! بەڵام ئیسلام هیچ جیاوازییه‌ك ناخاته‌ نێوان سێ گۆشه‌ی (عه‌قیده‌) و (په‌رستن) و (شه‌ریعه‌ت). واته‌ یاساورێسا. ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ له‌ دڵ و دەروونی موسوڵمانانی پێشوودا قه‌ناعه‌تێكی به‌ڵگه‌نه‌وویست بوو. بەڵام ئه‌م هه‌موو دام و ده‌زگا و شێوازه‌ مه‌شق پێ كراوه‌ زیره‌كانه‌ی سه‌دان سه‌ده‌یه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌و سێ گۆشه‌یه‌ لێك بترازێنن. ئه‌وه‌بوو وای كرد كه‌ مه‌سه‌له‌ی حاكمێتی خوای گه‌وره‌و سه‌روه‌ری شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئاوا لاوازو كرژو بێ قه‌در بكه‌وێت! ته‌نانه‌ت له‌ دڵی خوێن گه‌رمه‌كانیشدا ئاوا بووبێت به‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی ساده‌و كه‌م بایه‌خ!!گه‌رچی قورئانی پیرۆز چه‌نده‌ها ئایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ هێناوه‌ته‌وه‌.. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حوكمی (شیرك) به‌ سه‌ر بت په‌رستێكدا ده‌ده‌ن، بەڵام له‌ حوكمی تاغووتێكدا یان له‌ حوكمی ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌ حوكم و دادوه‌ری تاغووتی پێ قبوڵه‌ و پێی  ره‌وایه، سڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ به‌ رێك وپێکی قورئان ناخوێننه‌وه‌ و شاره‌زای سروشتی ئه‌م دینه‌ نین. با هه‌موو قورئان بخوێننه‌وه‌. با ئایه‌ته‌كانی به‌ جیددی وه‌رگرن. با سه‌رنج ده‌نه‌ ئایه‌تی: (وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ)الانعام/۱۲۱ واته‌: ئه‌گه‌ر مل كه‌چیتان كردن، ئه‌وا ئێوه‌ش موشریكن!

زۆر كه‌سی خوێن گه‌رم و دڵسۆز، له‌وانه‌ی به‌ ته‌نگ ئه‌م دینه‌وه‌ دێن زۆرجار- بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆیان بكه‌ن- خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌ جه‌رگی ئه‌م ئیسلامه‌ ئازیزه‌ ده‌ده‌ن! به‌وه‌ی كه‌ بایه‌خ به‌ هه‌ندێ شتی لاوه‌كی ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ به‌م كاره‌یان ئه‌و تۆزه‌ باوه‌ڕو ووره‌و ووزه‌یه‌ش كه‌ له‌دڵی خه‌ڵكیدا ماوه، له‌م لایه‌نه‌ لاوه‌كی و كرچ و کاڵانەدا به‌فیرۆی ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ به‌ خۆیان نازانن كه‌ وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و سێ روكنی ئه‌و سێ گۆشه‌یه‌ (عه‌قیده‌و په‌رستن و شه‌ریعه‌ت) پێكه‌وه، كارێكی ناپه‌سه‌نده‌و زۆر دژواره‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ جاهیلیه‌ ده‌یده‌ن. بڕیاری ئه‌وه‌ی گوایه‌ دین له‌و كۆمه‌ڵگه‌ جاهیلیانه‌دا ماوه‌و (به‌ته‌واوی)ش ئه‌نجام ده‌درێت. هیچی لێ پشت گوێ نه‌خراوه‌! مه‌گه‌ر جارجاره‌ -لێره‌و له‌وێ- گوناهێك،سه‌رپێچیه‌ك یان خراپه‌یه‌ك بكرێت! كه‌ پێویسته‌ راست بكرێته‌وه‌!!ئه‌م بڕیاره‌ دژواره‌ ده‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ دین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، له‌سه‌ر بناغه‌و روكنی (بوونی قه‌واره‌ و كیان) ده‌وه‌ستێت. واته‌ ئیسلام حه‌تمه‌ن ده‌بێت له‌ سیستم و كۆمه‌ڵگه‌ و بارودۆخێكدا ده‌ربكه‌وێت، كه‌ حاكمێتی بۆ خوایه‌و به‌س.. ده‌ركردنی یاساو رێسا هی خوایه‌ نه‌ك هی مرۆڤ..

بوونی قه‌واره‌و كیانێك بۆ دین پێویسته‌.. ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ به‌ بوون و چه‌سپاندنی حاكمێتی خوای گه‌وره‌. ئه‌گه‌ر حاكمێتی دینی خوا پیاده‌ نه‌كرا یه‌عنی هه‌موو دینی خوا په‌ك خراوه‌.. ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئێستا دین تووشی بووه، بوونی دەسەڵاتی ئه‌و هه‌موو تاغووتانه‌یه‌ كه‌ ده‌ست درێژیان كردۆته‌ سه‌ر خوایه‌تی خوای گه‌وره‌ و دەسەڵاتی خوایه‌تیان بۆ خۆیان زه‌وت كردووه‌. مافی داڕشتنی یاساو رێساو ده‌ستور (شه‌ریعه‌ت) یان به‌ خۆیان داوه‌! به‌وه‌ی كه‌ حوكمی گیان و سامان و وه‌چه‌یان خستووه‌ته‌ ژێر ركێفی خۆیان و به‌ پێی هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیان یان هی كه‌سانی تر داوه‌ریان تێدا ده‌كه‌ن! ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان كێشه‌ بوو كه‌ قورئانی پیرۆز -هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ خواره‌وه‌یه‌وه‌- به‌م هه‌موو فه‌رمان كردن و به‌رهه‌ڵستی كردن و بڕیارو قه‌ده‌غه‌ كردن و ڕوون كردنانه‌یه‌وه‌ ڕووه‌و ڕووی ده‌بووه‌وه‌.. هه‌ر ئه‌م كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌ بوو كه‌ قورئان زوو زوو باسی ده‌كردو به‌لایه‌نی باوه‌ڕ به‌خواوه‌ی ده‌به‌سته‌وه‌ كێشه‌ی یاساو رێسا دانانی به‌خوایه‌تی خواو په‌روه‌ردگارێتی خواوه‌ ده‌به‌سته‌وه‌. ئه‌م كێشه‌یه‌ش بوو ده‌كرایه‌ ته‌رازوو جاهیلیه‌تی پێ ده‌كێشرا.. ده‌بووه‌ پێوه‌رو نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌حكامی كوفر یان ئه‌حكامی ئیسلامی.. كافرێتی خه‌ڵكی یان ئیماندارییان.. واقیعه‌كه‌ی پێ جودا ده‌كرایه‌وه‌.. به‌هه‌رچی تێدا بوو: عه‌قیده‌و فیكر، په‌رستن، ره‌وشت و نه‌ریت، كۆمه‌ڵگه‌و دەسەڵات.. هتد. حوكمی هه‌ریه‌كێك له‌و موفره‌داتانه‌ (كه‌ ئایا ئیسلامیه‌ یان جاهیلیه‌) به‌ پێناسه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌كرا.. واته‌ شه‌ریعه‌ت بڕیاری ده‌دا حوكمی ئه‌م واقیعه‌و هه‌رچی پێكهاته‌كانێتی چییه؟

   له‌ ڕاستیدا شه‌ڕه‌ سه‌خته‌كه‌ی ئیسلام له‌ پێناوی سه‌لماندنی (بوون)ی خۆیدا ده‌یكرد به‌رامبه‌ر جاهیلیه‌ت، شه‌ڕی ئیسلام و بێ باوه‌ڕی (ئیلحاد) نه‌بوو، تا له‌و كات و ئاست و دۆخه‌دا كۆتایی پێ بێت كه‌ (دینداری) دێته‌ دی! هه‌روه‌ها شه‌ڕێك نه‌بوو دژی خراپه‌كاری کۆمەڵایه‌تی و داوێن پیسی به‌دكاری بێت و به‌س.. ئه‌مه‌ شه‌ڕه‌ بۆ ئه‌مانه‌ش به‌رپا بوو.. شه‌ڕی ئه‌مانه‌ش كرا بەڵام دوای بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی سه‌لماندنی (بوون)ی ئه‌م دینه‌ شه‌ڕه‌ سه‌خته‌كه‌ی یه‌كه‌م جاری ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ بزانرێت ئایا كێ حوكم ده‌كات؟ واته‌ (بوون) هی كێیه؟

   بۆیه‌ ئیسلام هه‌ر له‌ قۆناغی مه‌ككه‌یه‌وه‌ شه‌یپووی ئه‌م جه‌نگه‌ی لێدا. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه‌ عه‌قیده‌كه‌ی له‌ دڵ و دەروونی شوێن كه‌وتووه‌كانیدا داده‌مه‌زراند.. هه‌ر ئه‌و كاته، پێش ئه‌وه‌ی باسی سیستم و باس و بڕگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بكات.. ئه‌و شه‌ڕه‌ دژواره‌ی بۆیه‌ ده‌كرد تا بۆ جیهانی بسه‌لمێنێت كه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ مافی حاكمێتی هه‌یه‌. هیچ كه‌س - ته‌نانه‌ت چاكترین موسوڵمانیش-  نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ددی ئه‌وه‌ی نییە‌ ئه‌و مافه‌ بدات به‌خۆی یان به‌كه‌سێكی تر، به‌ڵكو نابێت بهێلێت كه‌سیش له‌ خوای زه‌وت كات چ بۆ خۆی چ بۆ كه‌سانی تر  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك!

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌ به‌ته‌واوی له‌ دڵ و ده‌رونی شوێن كه‌وتووانی ئیسلامدا -له‌ مه‌ككه-جێگیر بوو، ئیتر راپه‌ڕاندن و جێ به‌جێ كردنی هه‌موو ده‌ستورو یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام –له ‌مه‌دینه‌- ئاسان بوو.. كۆسپی نه‌ده‌هاته‌ رێ. چونكه‌ پێشتر تاك و كۆمه‌ڵ ته‌سلیم به‌ دینه‌كه‌ بوو بوو، قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به‌ ته‌نهایی خوایه‌تی خوای گه‌وره‌ كرد بوو له‌ (عه‌قیده‌و په‌رستن و شه‌ریعه‌ت)دا.. ئێستا ئه‌و خوێن گه‌رمانه‌ی سۆز بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ ده‌كه‌ن، با باش تێفكرن -وورد ببنه‌وه‌- بزانن ئه‌وان له‌ چ باس و خواسێك دان و ئیسلامیش داوای چی لێ كردوون. بەڵام  پێش هه‌موو شتێك با له‌ راستی (واتای دین)ـە‌ كه‌ تێ بگه‌ن، ئه‌وجا سه‌یری حاڵی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن..

ئه‌م خه‌ڵكه‌ ئه‌م دینه‌یان لێ تێكچووه، بۆیه‌ لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ئا به‌و شێوه‌یه‌ وازیان له‌ ئیسلام هێناوه‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان بزانن لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌!! ئه‌مه‌ نه‌خشه‌ی دوژمنانی خواوویستیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانه‌كه‌یدا باسی كردوون و ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رموێ: (لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُواْ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ) الانعام/۱٣٧واته‌: تا له‌ دینه‌كه‌یان پاش گه‌زیان بكه‌نه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لا بشێوێنن..

ماناو واتای دین ئاوا داخزێنراوه‌. زاراوه‌كانی یه‌قیان كردۆته‌وه‌و بێكار كه‌وتوون. بۆیه‌ ئا ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ش ده‌بینیت بیر ئاڵۆزو دید‌ لێڵ و وێڵن.. بیرو هۆشێكی ته‌واویان ده‌رباره‌ی دینه‌كه‌ نییە‌.

 

73 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2019
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.