باوەڕ

كاریگه‌ری باوەڕهێنان به‌ فریشته‌كان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ

كاریگه‌ری باوەڕهێنان به‌ فریشته‌كان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ

 

یه‌كه‌م: پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌ مێشكی مرۆڤدایه‌و به‌ باوەڕ به‌ نادیار پڕ ده‌بێته‌وه، به‌هۆی باوەڕ به‌ فریشته‌كانه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌فسانه‌و شتی پڕو پووچ .

دووه‌م: شاره‌زا بوون له‌ گه‌وره‌یی دەسەڵاتی خوای گه‌وره، چونكه‌ كاتێك باوەڕدار تێ ده‌گات كه‌ جیهانێكی هێنده‌ بێگه‌ردو به‌ مشوور فراوان هه‌یه، ئه‌ویش جیهانی فریشته‌كانه، حه‌تمه‌ن زیاتر به‌ توانایی و مه‌زنیه‌تی خوای بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .

سێ یه‌م: سوپاسگوزار كردنی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ژیانی داوه‌و ئه‌و هه‌موو فریشتانه‌ی ڕاسپاردووه‌ كه‌ كاروباری ژیانی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

چواره‌م: خۆشویستنی فریشته‌كان، چونكه‌ كه‌سێك باوەڕی وابێت كه‌ ئه‌و فریشتانه‌ هێنده‌ به‌ ته‌نگییه‌وه‌ن و خۆشیان ده‌وێت و نزای خێری بۆ ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌میش خۆشی ده‌وێن و ده‌یانكاته‌ هاوده‌نگ و دڵنه‌وای خۆی .

پێنجه‌م: دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌و تاوان و دامه‌زراوی له‌سه‌ر ڕێبازی خوا، چونكه‌ كه‌سێك بزانێت چاودێر سه‌رپه‌رشتیاری هێنده‌ كارامه‌و وورده‌كاری به‌سه‌ره‌یه‌ كه‌ ووته‌و كرده‌وه‌و خایله‌شی تۆمار ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌كه‌ن به‌ ماڵ حه‌تمه‌ن له‌ خۆی به‌ ئاگا ده‌بێت و پارێزگاری چاكی كرده‌وه‌كانی ده‌كات .

شه‌شه‌م: دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ فریشته‌كان پێیان ناخۆشه‌: وه‌ك: خواردنی سیرو پیاز، چونكه‌ له‌ كاتی چوونه‌ مزگه‌وتدا فریشته‌كان پێی سه‌غڵه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها تف كردن به‌لای ڕاستدا، له‌كاتی هه‌ڵسان بۆ نوێژ چونكه‌ فریشته‌یه‌ك له‌لای ڕاستی مرۆڤه‌وه‌یه‌ .

 

ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی

پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار

 

152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/11/2019
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.