ره‌فتارناسی

ناكۆكی و دووبەره‌كی بە ‌پێوە‌ری قورئان

نه‌خۆشی دووبه‌ره‌كی به ‌درێژای مێژوی موسڵمانان گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئوممەتی ئیسلامی، ئه‌م نه‌خۆشیه ‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك توشی ببێت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ وێران ده‌كات، ده‌بێت به‌چه‌ندین گروپی ناكۆك، كه‌ به ‌ئاسانی دوژمنه‌كانیان به‌سه‌ریان دا زاڵ ده‌بن، ده‌توانن پیلانیان له‌دژ ئه‌نجام بده‌ن.

موسڵمانان به‌ درێژای مێژو چه‌ندین جار ئه‌م تاڵاوه‌یان چه‌شتووه‌ ، له ‌ئه‌نده‌لوس تاڵی دووبه‌رە كیان چه‌شت له‌ نێوان پادشای هۆزو عه‌لقه‌مه‌ ، ئه‌م ناكۆكیه‌ پاڵی پێوه‌نان ‌و بەردەوام بوو تا لە ‌كۆتایدا بووه ‌هۆی له‌ ناوچونی حوكمی ئیسلامی له ‌ئه‌نده‌لوس.

هه‌روه‌ك ناكۆكی و دوو به‌ره‌كی له‌ دین وعه‌قیده ‌بوه هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌قصا له‌ ده‌ستی صه‌لیبیه‌كان و بوو به‌ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ته‌ته‌ره‌كان زیاد له‌جارێك، هه‌روه‌ها بوه‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی خیلافه‌ت له‌ به‌غداد له‌سه‌ر ده‌ستی تەتاره‌كان تا خوای گه‌وره‌ صلاح الدینی نارد.

له‌ سه‌رده‌می ئێستاشدا دووبه‌ره‌كی زیادی كردووه ‌له ‌نێوان موسڵمانان، زۆربه‌ی ووڵاتانی ئیسلامی ملكه‌چی رۆژئاوایە، كه ‌بۆتە هۆكاری ڕۆچونی ئه‌و دووبه‌ره‌كیه‌ له‌ نێوان تاكه‌كان، له ‌مه‌شدا پشتیان به‌ دروشمێكى صه‌هیۆنی به‌ستوە په‌ربكه‌و زاڵ به‌.

زانایان و بیرمه‌ندان وبانگخوازانی دڵسۆز به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن، لە بوونی دووبه‌ره‌كی، هه‌میشه‌ شوێنه‌وارە ‌وێرانكراوه‌كانی دووبه‌ره‌كی ده‌خه‌نه ڕوو، ئه‌مه‌ش هۆکارەکەی تێگەیشتنیانە له‌ قورئانی پیرۆز ، ناوه‌رۆكی ئایه‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه‌ .

له ‌خستنه‌ رووی ئایه‌ته ‌قورئانیه‌كان له باره‌ی دووبه‌ره‌كی ‌ئه‌م تێبینیانه‌یان خستۆته ‌ڕوو:

1ــ خوای گه‌وره‌ سه‌رزه‌نشتی دووبه‌ره‌كی كردووه‌ :

 خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ یه‌كبون وكۆمه‌ڵ بون كردووه‌ ، نه‌هی له‌ دووبه‌ره‌كی و جیاوازی كردووه‌ ، كه ‌له‌چه‌ندین ئایه‌ت دووباره‌ی كردۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش جه‌ختكردنه‌وه‌یه ‌له‌سه‌ر گرنگی خۆپاراستن له‌هه‌مو ئامرازێكی گونجاو، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَیكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَینَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ یبَینُ اللَّهُ لَكُمْ آیاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ} آل عمران/103.

ئیمامی قورتوبی ڕای وایە ، كه‌ نه‌هی له‌ دووبه‌ره‌كی له‌م ئایه‌ته‌ دووبه‌ره‌كی له‌ ئاینه‌، هه‌روه‌ك جیاوازیه‌كانی جوله‌كه‌و نه‌صرانیه‌كان، ئه‌بو هوره‌یره خوای لێ رازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (تَفَرَّقَتِ الْیهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِینَ فِرْقَةً أَوِ اثْنَتَینِ وَسَبْعِینَ فِرْقَةً وَالنَّصَارَى مِثْلُ ذَلِكَ وَتَفْتَرِقُ أُمَّتِی عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِینَ فِرْقَةً) ئیمام ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رموده‌یه ‌صه‌حیحه‌ ، پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كردووه ‌كه ‌له‌م دوو ئایه‌ته ‌هاتووه‌ ، كه‌ده‌فه‌رموێت: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِینَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَینَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِیمٌ} آل عمران/105، نه‌هی له‌م ئوممه‌ته‌ كراوه‌ ، كە ‌نابێت وه‌ك ئوممه‌تانی پێشوو بن لە ‌دووبه‌ره‌كی و راجیای و وازهێنا له ‌ئاین و فه‌رمان به‌ چاكه‌و رێگری كردن له ‌خراپه‌و، له‌گه‌ڵ بونی به‌ڵگه ‌له‌ سه‌ریان.

ئیبن كه‌ثیرو هه‌ندێك له ‌موفه‌سیرنی تر وای لێك دەدەنەوە، كه ‌ئه‌م نه‌هییه ‌گشتگیره‌ بۆ هه‌مو جۆره‌كانی دووبه‌ره‌كی، ئیبن كه‌ثیر دەفەرموێت: خوای گه‌وره‌ نه‌هی لێكردوون كه ‌دووبه‌رەكی بكه‌ن، له ‌راستیدا ناوه‌رۆكی ئایه‌ته‌كه ‌گشتگیره‌ به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی دووبه‌ره‌كی، كه ‌شوێنكه‌وتنی ئاره‌زووش ده‌گرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه ‌ده‌بێته ‌هۆی دووبه‌ره‌كی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وس وخه‌زره‌ج له‌سه‌ری بوون له‌سه‌رده‌می جاهیلی، خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی له‌گه‌ڵ كردن و له‌سه‌ری لادان وەك لە بارەیانەوە دەفەرموێت:{وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَیكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْداءً فَأَلَّفَ بَینَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْواناً} آل عمران/103.

ئەوه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌ ڕیزی موسڵمانان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌و حكومه‌ته‌كان نیه‌ ، به‌ڵكو گەیشتۆته‌ ئاستی كۆمه‌ڵه‌و پارته ‌ئیسلامیه‌كانی هاوچه‌رخ، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ گه‌یشتۆته ‌زۆرێك له ‌خێزان وماڵه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ دوورین له‌ ده‌ستگرتنمان به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره ‌بۆ یه‌ك ریزی و خۆپاراستن له‌ دووبه‌ره‌كی.

2ـــ خوای گه‌وره‌ شوێنه‌وارو ده‌رئه‌نجامی دووبه‌ره‌كی روون كردۆتۆته‌وه‌:

 كه ‌ده‌فه‌رموێت: {وَأَطِیعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِیحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِینَ} الأنفال/46، زانایان هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی موسڵمانان دووبه‌ره‌كیه‌ . ئه‌گه‌ر دووبه‌ره‌كی ببێته‌ هۆی نه‌هێشتنی هێز، بەتایبەتی ناکۆکی له‌كاتی جه‌نگ له ‌نێوان موسڵمانان، كه ‌دوژمنان چاوەڕوانیان كردووه‌ ، چونکە نەمانی ترسە لە دڵی دوژمنان و هۆکاری سەرەکی شکستە بۆ موسڵمانان.

مه‌گه‌ر‌ لە دەست دانی ئەندەلوس هۆکارەکەی دوبەرەکی نەبوو.؟!، كه‌ خوای گه‌ورە هۆشداری داوە پێمان له‌سەرئه‌نجامه‌كه‌ی، ئایه ‌له‌ ده‌ستدانی ئه‌قصاو كه‌وتنه‌ ده‌ستی جوله‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و ناكۆكی ودووبه‌ره‌كییە نه‌بوو كه‌ كه‌وتبووه‌‌ نێوان سەر‌كردە موسڵمانەکان.؟! ئایه ‌ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ له ‌زۆینه‌ی ووڵاتانی ئیسلامی رووده‌دات به‌هۆی ئه‌م ناكۆكیه ‌نییه ‌له ‌نێوان موسڵمانان.؟!

گرنگترین میكانيزمه‌كانی سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌له‌ (فی ظلال القرآن) داهاتووه ‌ئیستیقامە له‌كاتی گه‌یشتن به‌ دووژمن، به‌رده‌وام یادی خوای گه‌وره‌ ، گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌رەکەی صَلَّى اللَّهُ عَلَیهِ وَسَلَّمَ ،و خۆ پاراستن لە دووبه‌ره‌كی موسڵمانان، ئارامگرتن له‌سه‌ر جه‌نگ، خۆپاراستن له دەستدرێژی و ‌ناڕه‌وایی.

گوێڕایه‌ڵی ئیمانداران بۆ ‌خواو پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیهِ وَسَلَّمَ له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو كه ‌ ده‌چنه ‌ناو جه‌نگ له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان، ئه‌مه‌ هۆكاره‌كانی دووبه‌ره‌كی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {.. وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِیحُكُمْ..} دووبه‌ره‌كی ئه‌و كاته ‌دروست ده‌بێت كه‌ خه‌ڵك دەبێتە ‌خاوه‌نی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك، یاخود شوێن هه‌واو ئاره‌زوو دەکەون، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆیان ته‌سلیمی خوا كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی نامێنێت، هه‌رچه‌نده‌ بۆچوونه‌كان جیاوازبن له باره‌ی بابه‌تێكى دیاریكراوه‌وە، راجیای نییه‌ ، كه ‌ناكۆكی دروست ده‌كات، به‌ڵكو شوێنكه‌وتنی ئاره‌زووه ‌دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كات.

ئێمه ‌له‌ كوێی ئه‌م سه‌ركرده‌ یه‌كگرتووه‌داین له‌م سه‌رده‌مه‌دا.؟! كه‌هه‌موو كۆمه‌ڵێك خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ناوخۆیان لێك جیان، دواكه‌وتنی سه‌ركه‌وتن به‌هۆی نه‌هاتنه‌دی مه‌رج وهۆكاره‌كانه ‌وه‌ك قورئان باسی كردووه‌.

3ــ گرنگی یه‌كپارچه‌یی:

قورئانی پیرۆز باسی له‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ی هارون كردوه ‌بۆ موسا سەلامی خوایان لێبێت، كه ‌په‌یوه‌ندی پێوه‌ نه‌كردووه ‌له‌وه‌ی هۆزه‌كه‌ی كردوویانه‌ كه‌ هاوبه‌شدانان بوو له‌ میانه‌ی په‌رستنی گوێره‌كه‌ ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: {قَالَ یا هَارُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَیتَهُمْ ضَلُّوا * أَلَّا تَتَّبِعَنِ أَفَعَصَیتَ أَمْرِی * قَالَ یبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْیتِی وَلَا بِرَأْسِی إِنِّی خَشِیتُ أَنْ تَقُولَ فَرَّقْتَ بَینَ بَنِی إِسْرَائِیلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِی} طه/92-94

ئیبن كه‌سیر دەفەرموێت: ئه‌و پۆزش هێناوه‌ی هاروون لای موسا به‌ هۆی دواكه‌وتنی موسا بوو، كه‌ پێی نه‌گه‌یشتبوو، هه‌واڵی پێ بدات، كه ‌ده‌فه‌رموێت: {إِنِّی خَشِیتُ} من ترسام كه‌بێم هه‌واڵت پێ بده‌م بڵێی بۆ ئه‌وانت جێ هێشت ودووبه‌ره‌كیت دروست كردوه ‌له ‌نێوانیان، {وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِی} تۆ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ت نه‌كردووه‌ كە من فه‌رمانم پێت كردووه‌ ، له‌وه‌ی لایان بیت. لە تەفسیری (الجامع لأحكام القرآن للقرطبی) ترسام جێیان بهێڵم، چونكە ‌تۆ فە‌رمانت پێ كردبووم، ئه‌گه‌ر من دە‌ربچومایە كۆمه‌ڵیك له ‌گه‌ڵم ده‌هاتن، كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر گوێره‌كە پەرستی دە‌مانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌بووە‌ هۆی خوێن رێژی، ئه‌گه‌ر سه‌رزه‌نشتم بكردانایه‌ جه‌نگ رووی ده‌دا، تۆش سه‌رزه‌شتت دەكردم لە‌سە‌ر ئەمە‌ .

هەردوو تەفسیرەكه ‌ئاماژە‌ن بۆ گرنگی یەكپارچە‌ی و نەبونی دووبە‌رە‌كی، هه‌رچه‌ندە ‌بابه‌ته‌كه‌ش گەورە بێت، هه‌روه‌ك لە ‌چیرۆكی هارون و موسا له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیل بە ڕوونی دیاره‌ ، چونكە ‌ده‌بوە هۆی دووبەرە‌كی وشەڕو خوێن ڕشتن. ئه‌مه‌ به‌راورد كردنه‌ له ‌نێوان كه‌سێك مسوڵمانان په‌رته‌وازه‌ بكات و كه‌سێكيش هه‌وڵي وه‌حده‌تی مسوڵمانان بدات.

4ــ سروشتییه‌تی جیاڕایی.!

هه‌ندێك پاساو هه‌یه‌ كه‌باس له‌بونی جیاوازی ده‌كات لە ‌نێوان موسڵمانان، كە ‌جیاوازی كارێكی خواییه‌، خوای گه‌ورە‌ دە‌فە‌رموێت: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا یزَالُونَ مُخْتَلِفِینَ * إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} هود/118، ئیبن كه‌سیر ده‌فەرموێت: جیاوازی و دووبه‌ره‌كی پشكی هه‌مو ئاین و بیروباوەڕو گروپ ومه‌زهه‌ب و بۆچونێكه ‌ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ‌نه‌بێت كه بە راستی ‌شوێن پێغه‌مبه‌ران كه‌وتون وفه‌رمانی خوا جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.

لە ‌راستیدا جیاوازیه‌كی زۆر لە ‌نێوان ویستی خوای گه‌ورە‌ هە‌یە ‌بۆ ناكۆكی، له‌گه‌ڵ ویستی شه‌رعی، وه‌ك زانایان ده‌ڵێن: بێگومان ویستی خوای گەورە حیكمه‌تی تێدایه‌، كە خۆی دەیزانێت، كە یه‌كێك له‌ حيكمه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه ‌بە‌نده‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن راستی بپێكن، كۆشش بكه‌ن بۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وەی خوای گە‌ورە چاو‌دێریانە ‌لە ‌داواكردنی حه‌ق لە كاتی بونی دووبەرە‌كی، وه‌ك به ‌گه‌وره‌زانینی حه‌رامه‌كانی.( التحریر والتنویر لابن عاشور).

پاشان كه‌س نكۆڵی له‌ راجیایی ناكات له‌ بابه‌ته‌كانی ئیجتیهاد، به‌ڵام دووبه‌ره‌كی له ‌بابه‌تی بیروباوه‌ر ده‌بێتە هۆی جیاوازی گه‌وره‌، ئه‌گه‌ر ئیجتیهاد لە ‌راجیایی لە بابه‌تی فروع پاداشتی هه‌بێت، به‌هه‌مان شێوە ‌دووبه‌رە‌كی پاداشتی نيیه، چونكە ‌دە‌رئە‌نجامی شوێنكه‌وتنی ئارەزووە ‌نه‌ك نیه‌تێكى باش.

5ــ چاره‌ی دووبه‌ره‌كی و ڕاجیایی.!

باشترین شتێك كە بۆی بگەڕێینەوە لەكاتی دووبەره‌كی وناكۆکی بە درێژایی مێژوو، تا رۆژی دوای بریتییه ‌لە ‌قورئان وسوننه‌ت، وەك خوای گه‌ورە ‌ده‌فه‌رموێت: {یا أَیهَا الَّذِینَ آمَنُوا أَطِیعُوا اللَّهَ وَأَطِیعُوا الرَّسُولَ وَأُولِی الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْیوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَیرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِیلًا} النساء/59 ‌موجاهید فەرمویەتی: مه‌به‌ست پێی قورئان وسوننەتە، ئە‌مەش فە‌رمانی خوایە‌ ، كە‌ بۆ هه‌مو ناكۆكیەك ‌لە ‌بیرو باوەڕ دە‌بێت بگەڕێینه‌وە‌ بۆ قورئان وسوننە‌ت.

ئەوه‌ چارە‌سه‌ری سه‌ركەوتووه‌ ، كە ‌قورئان باسی كردووە‌ ، لە کاتی بونی ناكۆكی، ئه‌م ئایه‌تە ‌یە‌كلا كردنه‌وه‌یه بۆ نێوان ئیمانداران لە ‌كاتی بونی ناكۆكی كە ‌ملكه‌چ دەبن بۆ ئایەته‌كانی قورئان.

لە ‌كۆتایدا دە‌ڵیم أسأل الله العلی القدیر أن یجمع كلمة المسلمین وأن یوحد صفوفهم على ما یحب ویرضى, وأن یزیل عنهم أسباب الفرقة والانقسام. إنه سمیع قریب مجیب.

نوسینی: د.عامر الهوشان

وەرگێڕانی: خزمەتگوزاری دووربين

1580 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/01/2016
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.