تەفسیر

له‌ سایه‌ی قورئاندا

ژیان له‌ سایه‌ی قورئاندا نیعمه‌ته‌، نیعمه‌تێكه‌ هه‌ر كه‌سێ نه‌ی چه‌شتبێ نازانێ چۆنه‌! نیعمه‌تێكه‌ ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و خاوێن پر به‌ره‌كه‌تی ئه‌كات.

سوپاس بۆ خوا كه‌ ماوه‌یه‌كی له‌ (ژیان له‌ سایه‌ی قورئاندا) پێ به‌خشیم، ئه‌وه‌نده‌م له‌و نازو نیعمه‌ته‌ چه‌شت كه‌ هه‌رگیز له‌ژیانمدا نه‌م دیبوو. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و نیعمه‌ته‌م چه‌شت كه‌ ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و خاوێن وپر به‌ره‌ركه‌تی ئه‌كات.

   ژییام و گوێم له‌ په‌روه‌ردگار ئه‌گرت كه‌ به‌م قورئانه‌ ئه‌ی دواندم، منی به‌نده‌ی بچوكی بێ نرخ.. ئای  چ به‌رزی یه‌كه‌ قورئان ئه‌یدا به‌ ژیان؟! له ‌سایه‌ی قورئاندا ژیام و له‌به‌رزه‌وه‌ ئه‌م روانی بو ئه‌م جاهیلیه‌ته‌ی له‌ زه‌ویدا شه‌پۆل ئه‌دات ، وه‌ بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی مناڵانه‌ی دانیشتوانی ئه‌م روانی بۆ خۆ فش كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م جاهیلیه‌ته‌ به‌وه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ له‌ زانینی مناڵان وبێهۆشی مناڵان و كارو پیشه‌ی مناڵان.. وه‌ك چۆن پیاوێك ئه‌روانێ بۆ یاری مناڵان و هه‌ڵس و كه‌وتی مناڵان وگأو گاپی مناڵان.. وه‌ سه‌ر سام ئه‌بووم.. ئه‌م خه‌ڵكه‌ چی یان لێ قه‌وماوه‌ چی یانه‌ وا له‌ زه‌لكاودا چه‌قیون و ئه‌م بانگه‌ بڵنده‌ به‌رێزه‌ نابیستن؟! ئه‌و بانگه‌ی كه‌ ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و خاوێن و پر به‌ره‌كه‌تی ئه‌كات.

سه‌یید قوتب

1474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/06/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.