پێشه‌وایانمان

ئیمامی مالیك (٩٣ ـ ١٧٩ك / ٧١٥ـ ٧٩٦ز)

ئیمامی مالیك (٩٣ ـ ١٧٩ك / ٧١٥ـ ٧٩٦ز)

ئه‌بو عبدالله‌ مالیكی كوڕی ئه‌نه‌سی ئه‌سبوحی، زانای گه‌وره‌ی مه‌دینه‌و یه‌كێك له‌ چوار پێشه‌وا سه‌رمه‌زهه‌به‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ته‌.. له‌ نۆسه‌د زاناوه‌ فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه‌و سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی به‌ ده‌ستی خۆی نوسیوه‌ته‌وه‌، له‌ حه‌ڤده‌ ساڵیدا بۆته‌وه‌ به‌ مامۆستاو له‌ بیستویه‌ك ساڵیدا به‌ بڕیاری حه‌فتا زانای زه‌مانی خۆی بووه‌ به‌ موفتی، ته‌نها زانایه‌ك بووه‌ كه‌ له‌به‌ر زۆری قوتابی و موراجیعینی وه‌كو خه‌لیفه‌ (حاجب) ی هه‌بووه‌ واته‌ سكرتێر.. كتێبی زۆری نوسیووه‌، له‌ فه‌رمووده‌دا كتێبی (الْمُوَطَّأ)ی به‌ چل ساڵ نوسیوه‌ كه‌ ١٧٢٠ فه‌رمووده‌یه‌، به‌ ده‌رس به‌ نۆ هه‌زار كه‌سی وه‌كو ئیمامی شافیعی ووتۆته‌وه‌. له‌ شه‌رعیشدا كتێبی (المُدَوَّنَةُ الكُبْرَى)ی هه‌یه‌ كه‌ سیوشه‌ش هه‌زار فه‌توای خۆیه‌تی. ئه‌وه‌نده‌ شه‌رعناس بووه‌ ده‌رهه‌قی وه‌كو په‌ندی پێشینان ووتراوه‌ :( لا يُفْتَى ومَالِكٌ في المَدينًة) واته‌ : مالیك له‌ مه‌دینه‌ بێت كه‌س فه‌توا نادات. له‌ فه‌رمووده‌وانیشدا سه‌نه‌دی هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك له‌ مالیكه‌وه‌ بۆ نافیع بۆ ئیبنو عومه‌ر بچێته‌وه‌ به‌هێزترین سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌ی لای ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ته ‌!! 

253 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/03/2016
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.