کتێبخانە

ته‌فسیری سوره‌تی الجمعمة

یه‌كه‌مین مه‌به‌ست لە  هاتنەخواره‌وه‌ی ئەم سوورەتە به‌ هه‌نددانانی نوێژی جومعه‌یه،‌ كه‌ ده‌بێت موسوڵمانان هۆشیان لێی بێت و له‌ ساته‌وه‌ختی نوێژه‌كه‌دا ده‌ست له ‌كاروباریان هه‌ڵگرن و خێرا خۆ بگه‌ێننه‌ نوێژه‌كه‌ی.

- ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له ‌ناو عه‌ره‌به‌ نه‌خۆینده‌واره‌كانه‌وه‌ ته‌شریفیهێناوه‌، خوای گه‌وره‌ هه‌ڵیبژاردووه‌ تا په‌یامی خۆی به‌ هه‌موو جیهاندا پێ ڕابگه‌ێنێت. ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی قسه‌و هیوای جوله‌كه‌كانه‌ كه‌ ده‌یانووت كۆتا پێغه‌مبه‌ری خوا له ‌ئێمه‌ ده‌بێت.

- ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌زنێتی په‌یامی خوایی و فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌ لەسەر مرۆڤایه‌تی، كه‌ ئه‌م دینه‌ی بۆ ناردوون، تا ببێته‌ به‌رنامه‌ی ژیانی تاكوكۆیان و پێی به‌خته‌وه‌ر ببن.

- به ‌پیرۆزدانانی رۆژی هه‌ینی: ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆیی ئوممه‌ته‌ موسوڵمانه‌كه‌ی گه‌یاند، كه ‌پێشتر له ‌ناوچه‌كه‌دا به‌ كاریگه‌ریی دین و دیدی جووله‌كه‌كان رۆژی شه‌ممان پیرۆز بوو، کرابووە رۆژی حه‌وانه‌وه‌و كۆبوونه‌وەی خەڵکی.

- ره‌تكردنه‌وه‌ی لاف و گه‌زافی جوله‌كه‌كان:‌ لەوەی گوایه‌ هه‌ر ئه‌وان ئه‌ولیای خوان و هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش لای خوای گه‌وره‌ قبووڵ ده‌بن کە له‌سه‌ر دین و دیدی ئه‌وانن. به‌مه‌ش ئه‌و شانازیی و لووتبه‌رزییه‌یان شكا، كه ‌خۆیان به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا باده‌داو ده‌یانووت ئێمه‌ قه‌ومی تایبه‌تی خواین، چونكه‌ دینی به ‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ ناردووه‌.

- سه‌رزه‌نشت كردنی ئه‌و موسوڵمانانه‌یه‌ كه‌ له ‌تاو سامان و ماڵی دنیا هۆشیان له نوێژی جومعه‌ ده‌بڕێت. چونكه‌ هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سوره‌ته‌كه‌ش روداوێكی وابوو، كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له ‌مزگه‌وت بوون، له ‌پشت پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژیانده‌كرد، كه‌ له ‌سه‌دای گه‌یشتنی كاروانه‌ بازرگانیه‌كه‌ی شامیان پێگه‌یشت _کە تەثل و دەفی بۆ لێدەدرا_ نوێژه‌كه‌یان وه‌لكردو به‌ره‌و كاروانه‌كه‌ رایانكرد. خوای گه‌وره‌ش گله‌یی توندی لێكردن، كه‌ چۆن ده‌بێت سامانی دنیایان پێ گرنگتر بێت وه‌ك له‌ نوێژو زیكری خوای گه‌وره‌.



بینین:  823
7/27/2018 6:28:27 PM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.